پاش گفتوگۆ و دانوستاندنێـکی به‌رده‌وامی سێ ڕۆژه ده‌ر ئه‌نجام هه‌رێم و به‌غدا ڕێکه‌وتن له‌سه‌ر پـرسه ناکۆکه‌کانی نێوانیان. له کۆبوونه‌وه‌ی ڕۆژی سێشه‌ممه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانیشدا ئه‌و ڕێکه‌وتنه به فه‌رمی له لایه‌ن حکومه‌تی عێراقه‌وه په‌سه‌ندکرا.
شاندی دانوستانکاری کورد به سه‌رۆکایه‌تی نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆکی حکومه‌تی هه‌رێم ته‌ئکید له‌سه‌ر ڕێکه‌وتنه‌که ده‌کات و ڕایده‌گه‌یه‌نێت که له ساڵی نوێ‌دا ڕێڕه‌وی خۆی وه‌رده‌گرێت.
هه‌ر به‌پـێی ڕێـکه‌وتنه‌که بوجه‌ی هه‌رێمی کوردسـتان 17% ده‌بێت و جگه له‌وه‌ی دان به‌وه‌دا نراوه نه‌فه‌قاتی پـێشـمه‌رگه له‌سه‌ر وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق ده‌بێت. له‌و گۆڕانکاریـیه‌ی له ڕێکه‌وتنه‌که‌شدا هاتووه‌ته دی، هه‌رێمی کوردسـتان له 150 هه‌زار به‌رمیله‌وه ڕێژه‌ی هه‌نارده‌کردنی بۆ 250 هه‌زار به‌رمیل له ڕۆژێـکدا زیادکردووه.
نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆکی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردسـتان له کۆنگره‌یه‌کی ڕۆژنامه‌وانیدا ناوه‌رۆکی ڕێکه‌وتنی هه‌رێم و به‌غدای ئاشـکراکرد و ڕایگه‌یاند له‌م مانگه‌وه کێشه‌ی دواکه‌وتنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم کۆتایی دێت.
سه‌رۆکی حکومه‌تی هه‌رێم ڕایده‌گه‌یه‌نێت به‌غدا پابه‌ندبوونی خۆی به ناردنی پـشـکی 17% ی هه‌رێم له بوجه‌ی عێراق و ترلیۆنێـک و 200 ملیار دیناریش له هێزی وشکانی وه‌زاره‌تی به‌رگری بۆ هێزی پـێشـمه‌رگه دابین ده‌کات.
سه‌رۆکی حکومه‌تی هه‌رێم ڕایده‌گه‌یه‌نێت حکومه‌تی ناوه‌ند ته‌واوی قه‌رزه‌کانی هه‌رێمی کوردسـتان ده‌داته‌وه و ڕێـکه‌وتنه‌که‌ش به سه‌ره‌تایه‌کی باش له قه‌ڵه‌م دا و نێچیرڤان بارزانی ڕایگه‌یاند ئه‌م ڕێکه‌وتنه‌ش کۆتایی نیـیه.
له باره‌ی پابه‌ندبوونی هه‌رێمی کوردسـتانیشه‌وه نێچیرڤان بارزانی ڕایگه‌یاند هه‌نارده‌کردنی 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی ڕۆژانه له ڕێی بۆری گواستنه‌وه‌ی نه‌وتی کوردسـتانه‌وه بۆ به‌نده‌ری جیهانی تورکیا و هاوکات هه‌رێم هه‌ر له‌و ڕێگایه‌شه‌وه 300 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی که‌رکوک هه‌نارده‌ی ده‌ره‌وه ده‌کات که هه‌ر 550 هه‌زار به‌رمیله‌که به سه‌رپه‌رشتی حکومه‌تی عێراق ده‌بێت.