له به‌ره‌کانی پێشه‌وه‌ی شه‌ڕدا له کۆبانی، ژنه شه‌رڤانانی کورد رۆڵێکی هه‌ره گرنگ ده‌بینن بۆ یارمه‌تیدان له به‌رگریکردن له کۆبانی دژ به کوشت و کوشتاره‌کانی گروپی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی.
په‌روین کۆبانی کچی جووتیارێکی ته‌مه‌ن 19 ساڵه یه‌کێک له‌وانه‌یه.
ئه‌و یه‌کێـکه له‌و شه‌ڕڤانانه‌ی به‌رگری له رۆژهه‌ڵاتی شاری کۆبانی ده‌که‌ن که به به‌ده‌وامی له ژێر هێڕشدایه له لایه‌ن چه‌کدارانی داعشه‌وه که هه‌ر له نێوه‌ڕاستی مانگی سیپتامبه‌ره‌وه له هه‌وڵی ده‌ست به‌سه‌را گرتنی ئه‌و شاره‌دان. ژن و پیاوه شه‌ڕڤانه‌کانی کورد پابه‌ندن به پاراستنی شاره‌که و له ده‌ست نه‌دانی و که‌وتنه ده‌ستی توندڕه‌وه‌کاندا.
ئه‌سۆشیه‌تدپرێش راپۆرتێکی پێنج زنجیره‌یه‌یی به ڤیدیو، نووسین و وێنه‌وه ئاماده کردووه له پێشاندانی ژیانی رۆژانه و شه‌ڕی به‌رده‌وام له ناوه‌وه‌ی کۆبانی.
ڤیدیۆ ژورنالیست Jake simkin جه‌ێک سمکن له کۆتایی مانگی رابردوو سه‌باره‌ت به شه‌ڕ و وێرانی و خۆڕاگری ئه‌م دوو مانگه‌ی کۆبانی ئاماده کردووه که له‌و کاره‌دا هه‌ر وه‌ها باس له ژیانی رۆژانه‌ی شه‌ڕڤانانی کورد وه‌کو په‌روین ده‌کات.
له‌م لینکه به‌شێـک له ڤیدیۆکه‌ی ئه‌سۆشیه‌تدپـرێس ببینیت که تیایدا په‌روین کۆبانی له‌گه‌ڵ باوکی‌دا له به‌ره‌کانی جه‌نگ ده‌رده‌که‌ون.