Accessibility links

کامه‌ران باجه‌لان: ده‌شێت ئێستا ڕه‌وشه‌ سیاسیه‌که‌ له‌بار نه‌بێت به‌ڵام به‌ دڵنیاییه‌وه‌ دواتر ژماره‌یه‌ک لێپرسراوی باڵا به‌ر سزای یاسایی ده‌که‌ون

  • Balen Salih

.

.

سه‌ره‌ک وه‌زیری عێراق ده‌ڵێت له‌شکری عێراق موچه‌ی به‌لانی که‌م 50 هه‌زار سه‌ربازیبن دیوار ده‌دات واته‌ ئه‌وانه‌ی ناویان له‌ هێزه‌ سه‌ربازیه‌کاندا هه‌یه‌ به‌ڵام ئاماده‌بوونیان نییه‌.

ئه‌م لێدوانه‌ی حه‌یده‌ر ئه‌لعه‌بادی ئاماژه‌یه‌کی تره‌ بۆ ئاستی ئه‌و گه‌نده‌ڵیانه‌ی له‌ناو له‌شکری عێراقدا هه‌ن.

کامه‌ران باجه‌لان، ئه‌ندامی لیژنه‌ی به‌رگری و ئاسایش له‌ په‌رله‌مانی عێراق ده‌ڵێت له‌و ژماره‌یه‌ی عه‌بادی ئاماژه‌ی پێکردووه‌ به‌شێکیان له‌ ئۆپه‌راسینه‌ له‌شکریه‌کاندا گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ و تا ئێستاش موچه‌کانیان وه‌رده‌گیرێن و ده‌شڵێت گه‌نده‌ڵیه‌کانی ناو له‌شکری عێراق زۆر له‌وه‌ زیاترن که‌ سه‌ره‌ک وه‌زیری وڵاته‌که‌ باسی کردن و کاتێک پێداچوونه‌وه‌ به‌ دۆسێکانی ناو یه‌که‌ سه‌ربازیه‌کاندا بکرێت چه‌ندان جۆری گه‌نده‌ڵی ده‌بینرێنه‌وه‌.

له‌ میانه‌ی وتووێژه‌که‌یدا له‌گه‌ڵ به‌ڵێن ساڵح، به‌ڕێز باجه‌لان ده‌شڵێت یه‌کێک له‌ هۆکاره‌ سه‌ره‌کیه‌کانی زۆربوونی گه‌نده‌ڵی له‌ناو هێزه‌ ئاسایشیه‌کانی عێراقدا ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ نه‌بوونی هه‌ردوو وه‌زیری به‌رگری و ناوخۆ له‌ کابینه‌ی پێشووی حکومه‌تدا و کۆبوونه‌وه‌ی ته‌واوی ده‌سه‌ڵاته‌کان له‌ ده‌ستی نوری ئه‌لمالیکی سه‌ره‌ک وه‌زیری پێشووی وڵاته‌که‌دا.

زانیاری زیاتر له‌ ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه‌:

XS
SM
MD
LG