Accessibility links

شاندی هه‌رێمی کوردستانی عێراق له‌ به‌غدایه‌ وه‌ک ده‌گوترێت بۆ وتووێژکردن به‌ مه‌به‌ستی چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کانی نێوان به‌غدا و هه‌ولێر.

کێشه‌کان زۆرن به‌ڵام چاودێر له‌وبڕوایه‌دان یه‌کلایی کردنه‌وه‌ی دۆسێکانی تایبه‌تن به‌ مشت و مڕی نه‌وت له‌ نێوان هه‌رێم و حکومه‌تی نێوه‌نددا ده‌شێت وه‌ک ده‌روازه‌یه‌ک لێی بڕوانرێت بۆ ڕه‌واندنه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌و ئاڵۆزیانه‌ی له‌ نێوانیاندایه‌.

هه‌موو شتێک له‌ عێراق بۆته‌ ڕێکه‌وتنی سیاسی، یان گونجاندنی سیاسی به‌بێ ئه‌وه‌ی لایه‌نه‌کان بیانه‌وێت له‌به‌ردانه‌واندن بۆ یه‌کتر بکه‌ن.

میوانه‌کانی مێزگرد:

ئه‌مین فه‌ره‌ج، پسپۆڕی زانسته‌ سیاسیه‌کان له‌ زانکۆی سه‌ڵاحه‌دین.
ئه‌مین به‌کر، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌ فراکسیۆنی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان.

کورد له‌ عێراق زیاتر له‌ 22 ساڵه‌ خۆی فه‌رمانڕه‌وای خۆیه‌تی به‌ڵام هێشتا نه‌توانراوه‌ فه‌رمانڕه‌وایه‌تیه‌کی وه‌ها بهێنرێته‌ ئاراوه‌ که‌ بگوترێت کورد پشت به‌خۆی ده‌به‌ستێت بۆ بڕیاره‌ چاره‌نوسسازه‌کان.

ئێستا که‌ دانوستاندن ده‌ست پێده‌کاته‌وه‌ پاش ئه‌و قه‌یرانانه‌ی گه‌یشته‌ ئاستی کۆکردنه‌وه‌ی هێز به‌رامبه‌ر یه‌کتر، چۆن ئه‌م زه‌مینه‌یه‌ ڕه‌خسایه‌وه‌ تا هه‌ردوو لا جارێکی تر له‌سه‌ر یه‌ک مێز دابنیشنه‌وه‌ و هه‌وڵی چاره‌سه‌رکردن بده‌ن.

یه‌کێک له‌ پرسیاره‌کانی تر ئه‌وه‌یه‌ کاتێک بڕوایه‌کی زۆر هه‌یه‌ که‌ حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌ره‌ک وه‌زیر و نوری ئه‌لمالیکی سه‌ره‌ک وه‌زیری پێشووی وڵاته‌که‌ دوو دیوی دراوێکن، چی وه‌های کرد کورد به‌ره‌نگاری مالیکی ببێته‌وه‌ و به‌ گه‌شبینیه‌وه‌ له‌ عه‌بادی بڕوانێت.

وه‌ڵامی ئه‌م پرسیارانه‌ و ژماره‌یه‌ک پرسی تریش له‌ ده‌قی مێزگرده‌که‌دایه‌:

XS
SM
MD
LG