به‌هۆی نه‌گه‌یشـتنی ڕه‌شنووسی بوجه‌ی سـاڵی 2015 ، ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه که پـشـووی وه‌رزی خۆی که یه‌ک مانگه ده‌سـتپـێـکرد.
پاش ئه‌وه‌ی ڕۆژی یه‌کشه‌ممه سه‌رۆک وه‌زیران عێراق به‌هۆی دابه‌زینی نرخی نه‌وت نه‌یتوانی پـرۆژه یاسای پـێشنیازکراو بۆ بوجه‌ی سـاڵی نوێ بگه‌یه‌نێته په‌رله‌مان، به‌ڵام ڕونکردنه‌وه‌ی دا و عه‌بادی له به‌رده‌م ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌راندا ڕایگه‌یاند" به‌هۆی دابه‌زینی نرخی به‌رمیلێـک نه‌وت بۆ 64 دۆلار کورتهێنانی بوجه گه‌یشـته ئه‌ندازه‌یه‌ک که تێپه‌ڕاندنی ڕه‌شنووس له‌سه‌ر ئه‌م نرخه گونجاو نیـیه و زیان به دارایی عێراق و ئابوریـیه‌که‌ی ده‌گه‌یه‌نێت. لیژنه‌یه‌ک بۆ لێـکۆڵینه‌وه له به‌های نه‌وت له بوجه‌دا دیاریمان کردووه و له ماوه‌ی 10 ڕۆژدا دوا بڕیار له‌سه‌ر بوجه ده‌درێت و پاشان ڕه‌وانه‌ی په‌رله‌مان ده‌کرێت."
سه‌لیم جبوری سه‌رۆکی په‌رله‌مانی عێراق به ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی ڕاگه‌یاند پـشـووی په‌رله‌مان ده‌سـتپـێده‌کات و هه‌ر کات پـرۆژه یاسای ڕه‌شنووسی بوجه گه‌یشـته په‌رله‌مان، کۆبوونه‌وه‌ی نائاسایی ده‌سـتپـێده‌که‌ن.
ئه‌م بڕیاره‌ی په‌رله‌مانی عێراق نیگه‌رانی لای شه‌قامی عێراق دورسـتکردووه و ڕه‌خنه‌ی توندیش له پـشووی په‌رله‌مانتاران گیرا، که له بارودۆخێـکی دژواری ئه‌منیدا په‌رله‌مان پـشوو ده‌داته ئه‌ندامه‌کانی.
درێژه‌ی ڕاپـۆرته‌که‌ی گۆران تۆفیق په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا له به‌غدا له‌م فایله ده‌نگیـیه‌دایه.