بان کی مونی سکرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ستایشی جیهانی کرد بۆ به‌ره‌وپێشچوون له به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی نه‌خۆشی ئه‌یدز هه‌رچه‌ندێکه ئاگاهی دا که ئه‌و ده‌ستکه‌وته هێشتا له بارێکی ناسکدایه و پێویسته کاری زیاتر بکرێت.
له به‌یاننامه‌یه‌کدا ڕۆژی دووشه‌ممه به‌بۆنه‌ی ڕۆژی جیهانی ئه‌یدزه‌وه، به‌ڕێز بان تیشکی خسته سه‌ر گرنگی پڕکردنه‌وه‌ی بۆشایی ده‌ستڕاگه‌یشتن به چاره‌سه‌ر و ده‌رمان به تایبه‌تی بۆ منداڵان و ژنانی گه‌نج ئه‌وانه‌ی ده‌سه‌تیان به خزمه‌تی پێویست ڕاناگات.
هه‌روه‌ها داوای له ڕێبه‌رانی جیهانیش کرد هه‌موو توانایان بخه‌نه‌گه‌ڕ بۆ گرنگی به مه‌به‌ستی له‌ناوبردنی ئه‌یدز هه‌تا ساڵی 2030 دا.
جێی باسه 35 ملیون که‌س له سه‌رانسه‌ری جیهاندا هه‌ڵگری ڤایرۆسی HIV ین که هۆکاری تووشبوونه به نه‌خوشی ئه‌یدز. نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ده‌ڵێت 19 ملیۆنیان نه‌یانزانیوه که هه‌ڵگری ڤایرۆسه‌که بوون.
سه‌باره‌ت به هه‌وڵه‌کان بۆ نه‌هشتنی ئه‌م نه‌خۆشیـیه کوشنده‌یه جۆی دی کاپـۆلا ڕاپـۆرتی ناردووه و به‌ڵێـن سـاڵح به کوردی ئاماده‌ی کردووه.