Accessibility links

په‌که‌که‌ هێزی خۆی له‌ جه‌له‌ولا بۆ که‌رکوک ڕه‌وانه‌ده‌کات


دواى پاککردنەوەى جەلەولا و سەعدیە لە چەکدارەکانى داعش ، ئەو هێزەى گەریلاکانى سەر بە پارتى کرێکارانى کوردستان کە بۆ شەڕى داعش رۆیشتبوونە ئەو دوو ناحیەیە لەو ناوچەیە کشانەوە و ڕوویان لە میحوەرى کەرکوک کردووە.

کشانەوەى گەریلاکانى پەکەکە لە ناوچە کوردستانیەکانى دیالە و رۆیشتنیان بە ئاڕاستەى کەرکوک و داقوق ، لە کاتێکدایە لە ئێستادا ناوچەکانى خۆرئاواى کەرکوک بووەتە گۆڕەپانى شەڕى نێوان هێزى پێشمەرگە و داعش، بۆیه‌ گەریلاکانیش دەیانەوێت بەشداربن لەو شەڕانەدا.

هەڤاڵ عەگید فەرماندەى گەریلاکانى پەکەکە لە کەرکوک و گەرمیان، بۆ دەنگى ئەمه‌ریکاى راگەیاند"هێزەکانمان لە جەلەولا کێشاوەتەوە و بەرەو کەرکوک و داقوق رۆیشتوون ، چونکە لە ئێستادا شەڕ لە قۆڵى جەلەولاوە وەستاوە و لە میحوەرى کەرکوکەوە دەستیپێکردووە".

رۆیشتنى گه‌ریلاکانى پەکەکە بۆ کەرکوک، لە کاتێکدایە هەفتەى رابردوو داعش هێرشێکى فراوانی کردە سەر ناوچەى تەللوەرد و ئەو ناوچەیەیان کۆنترۆڵکرد ، بەڵام دواتر هێزى پێشمەرگە لە هێرشێکى بەربڵاودا جارێکى تر تەللوەردى کۆنترۆڵکردەوە.

وەستا رەسوڵ فەرماندەى میحوەرى کەرکوکى هێزى پێشمەرگە، دەڵێت"داعش والى کەرکوکى گۆڕیووە و جم‌وجۆڵى چەکدارەکانیشیان بەردەوامى هەیە".

هاوکات عەمید سۆران جەلال بەرێوەبەرى پـۆلیسى فریاکەوتنى ناحیەى تازەى سەربە کەرکوک، دەڵێت"سەرجەم ئەو چەکدارانەى داعش کە لە ناوچە کوردستانیانەکانى پارێزگاى دیالە کشاونەتەوە، لە ئێستادا ڕوویان لە ناوچەى کەرکوک کردووە".

کۆبوونەوەى ژمارەیەکى زۆری چەکدارى داعش لە دەوروبەرى کەرکوک ، لە کاتێکدایە ئەو رێکخراوە لە ناوچە کوردستانیەکانى دیالە کشاوەتەوە و لە ناوچەى بێجیش لە شەڕێکى قورسدایە لەگەڵ سوپاى عێراقدا.

please wait

No media source currently available

0:00 0:04:13 0:00

XS
SM
MD
LG