سه‌رۆک وه‌زیری عێراق ده‌ڵێت ته‌نها له چوار فیرقه‌ی له‌شکری عێراق بۆیان ده‌رکه‌وتووه 50 هه‌زار سه‌رباز بوونیان نیـیه و ته‌نها ناون له‌سه‌ر کاغه‌ز.
حه‌یده‌ر عه‌بادی ڕۆژی یه‌کشه‌ممه ئه‌مه‌ی له په‌رله‌مانی عێراق ئاشکراکرد و گوتی له ماوه‌یه‌کی زۆر کورت‌دا و به‌بێ ئه‌وه‌ی که‌س بۆ لێـکۆڵینه‌وه بنێرن و ته‌نها به به‌راوردکردنی لیستی ناوه‌کان ئه‌مه‌یان بۆ ده‌رکه‌وتووه.
پاشان گوتی لابردنی ناوی ئه‌م 50 هه‌زار سه‌ربازه بندیواره قۆناغی یه‌که‌مه و له قۆناغی داهاتوو تیمی پـشـکنین بۆ سه‌ربازگه‌کان ڕه‌وانه ده‌که‌ن تاوه‌کو ناوی دیکه‌یان بۆ ئاشکرا ببێت.
جه‌ختی له‌وه‌ش کرد مه‌ترسیدارترین گه‌نده‌ڵی له ده‌زگا ئاسایشیـیه‌کاندایه و هه‌روه‌ها له ده‌زگا سیاسیـیه‌کانیش. پاشان هیوای خواست گه‌نده‌ڵی له ده‌زگای دادی وڵاته‌که‌شدا نه‌بێت.
سه‌رۆک وه‌زیری عێراق گوتیشی به‌رپـرسانی ئه‌م تاوانه سزا ده‌درێن.