Accessibility links

زوهات کۆبانی: تورکیا ده‌بێت خۆێ یه‌کلابکاته‌وه‌ لایه‌نگیری هاوبه‌ندی دیموکراسی و ئازادیه‌ یان هێزی تیرۆریستان

  • Jani Diylan

Zuhat Kobani Zohat Kobani

Zuhat Kobani Zohat Kobani

زوهات کۆبانی: تورکیا ده‌بێت خۆێ یه‌کلابکاته‌وه‌ لایه‌نگیری هاوبه‌ندی دیموکراسی و ئازادیه‌ یان هێزی تیرۆریستان

پارتی یه‌کێیتی دیموکراتیک ( PYD )، یه‌په‌گه)، لایه‌نه‌ کوردیه‌کان و زۆر له‌ میدیاکانی جیهان باس له‌وه‌ ده‌که‌ن ئه‌و دوو ئۆتومۆبیله‌ی له‌ سنوری مورشت پنار هاتنه‌ کۆبانی له‌به‌ری تورکیاوه‌ هاتوون. ئاخۆ چ به‌ڵگه‌یه‌ک هه‌یه‌ بۆ سه‌ڵماندنی ئه‌و کاره‌؟

زوهات کۆبانی به‌رپرسی رێکخستنی پارتی یه‌کێیتی دیموکراتیک ( PYD ) له‌ ئه‌وروپا له‌ هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌ڵێت" له‌ کاتی هاتنی ئه‌و ماشینانه‌ شه‌ر و پێکدادن ‌ له‌ نێوان شه‌رڤانه‌کان و چه‌ته‌کاندا رووی داوه‌‌ و تورکیا ناتوانی نکۆڵی له‌وه‌ بکات بێشارێته‌وه‌ و بگره‌ والی ئورفه‌ و زۆریش له‌ کاربه‌ده‌ستانی تورکیا ئاماژه‌ به‌ بوونی داعش له‌وێ ده‌که‌ن. کاک زوهات هه‌ر وه‌ها ده‌ڵێت له‌ کاتێکدا شه‌ر و پیكدادان له‌ نێوان چه‌ته‌کان و گه‌ریلاکاندا له‌به‌ری تورکیا دا درووست بوو، تورکیا هیچ کاردانه‌وه‌یه‌ک نیشان نه‌دا و ده‌ست تێکه‌ڵاوی نه‌کرد. کاک زوهات ده‌شڵیت بریاره‌ له‌سه‌ر ئاستێکی جیهانیدا سه‌باره‌ت به‌ ره‌فتاری تورکیا وتو وێژێکی نوێ ده‌ست پێ بکات و تورکیا خۆێ یه‌کلا بکاته‌وه‌ لایه‌نگیری هاوبه‌ندی دیموکراسی، ئازادی و مافه‌کانی مرۆڤه‌ یان هاوبه‌ندی هێزی تیرۆریستانه‌".

XS
SM
MD
LG