Accessibility links

موختار نه‌قشبه‌ندی: ناوچه‌ گه‌رایی و ده‌سته‌ بازی دوو کێشه‌ی سه‌ره‌کی ناو پارته‌کانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستانه‌

  • Jani Diylan

Mokhtar Naghshbandi

Mokhtar Naghshbandi

موختار نه‌قشبه‌ندی: ناوچه‌ گه‌رایی و ده‌سته‌ بازی دوو کێشه‌ی سه‌ره‌کی ناو پارته‌کانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستانه‌

دیاره‌ هه‌موو کوردێک به‌ په‌رۆشه‌وه‌ ده‌روانێته‌ باری رۆژهه‌ڵاتی کوردستان و به‌ هێوای ده‌رباز بووندان له‌و قه‌ێرانیه‌ی که‌ تێدایه‌. "سیستمی شایسته‌ گه‌رایی" یه‌کێک له‌و پرۆژانه‌ وه‌ یاخود ئه‌و پێسنیارانه‌یه‌ که‌ دڵسۆزێکی وڵاته‌که‌ ئاراسته‌ی لایه‌نه‌کانی رۆژهه‌ڵات ده‌کات.

رۆژنامه‌نووس موختار نه‌قشبه‌ندی که‌ ئه‌و پێشنیاره‌ ی ئاراسته‌ی دیموکراته‌کان کردووه‌ له‌ هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت" شایسته‌ گه‌رایی به‌ واتای ئه‌ویه‌ به‌ کارهێنانی مرۆڤی به‌ توانا له‌ کات و شوێنی پێویست، به‌ دوور له‌به‌ر چاو گرتنی ئه‌وه‌ی که‌ خه‌ڵکی کام ناوچه‌یه‌، ژنه‌ یان پیاو، ته‌مه‌نی زۆره‌ وه‌ یاخود که‌م. کاک موختار هه‌ر وه‌ها ده‌لێت حیزبه‌کانی رۆژهه‌ڵات ساڵه‌هایه‌ تووشی کێشه‌ی نێوخۆیی و رێکخراوه‌یین وه‌ به‌ داخه‌وه‌ ئه‌م کێشانه‌ زۆربه‌ی توانا وه‌ کاتی ئه‌ندامانی ئه‌م حیزبانه‌ی گرتووه‌، وه‌ له‌ جێگای کاری سیاسی زۆرتر خه‌ریکی شه‌ری ده‌سه‌ڵاتن وه‌ هه‌وڵدان بۆ یه‌ک تواندنه‌وه‌ن، بۆیه‌ پێویسته‌ ئه‌م کێشانه‌ کۆتایی پێ بێت".

XS
SM
MD
LG