داعش به تانک و ئۆتۆمبیلی بۆمبڕێژکراو و خۆکوژ له چه‌ندین قۆڵه‌وه هێرشێـکی گه‌وره‌ی کردووه‌ته سه‌ر شاری کۆبانی و ده‌روازه سـنووری مورشید بینار و هه‌تا ئێسـتا له لایه‌ن هێزه‌کانی یه‌په‌گه و پـێشمه‌رگه و هێزی شهمس ئهلشهمالی له‌شکری ئازادی سوریا به پاڵپـشـتی هێزی ئاسمانی هاوپه‌یمانان به توندی وه‌ڵامدراونه‌ته‌وه.
هێرشه‌که له به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌وه ده‌سـتیپـێـکردووه و به‌پـێی سه‌رچاوه‌کانی نێو یه‌کینه‌کانی پاراستنی گه‌ل چه‌کدارانی داعش له ناوچه‌ی سایلۆی دانه‌وێڵه‌ی دیوی تورکیاوه هاتوون و هه‌ر له ده‌روازه‌که ئۆتۆمبیلێـکی پـڕ ته‌قه‌مه‌نیـیان ته‌قاندووه‌ته‌وه.
پاشان له قۆڵه‌کانی دیکه شه‌ڕی توند ههڵگیرساونهتهوه و هه‌تا ئاماده‌کردنی ئه‌م هه‌واڵه شه‌ڕ به‌رده‌وامه.
به‌پـێی دوایـین هه‌واڵ داعش به‌هۆی ئه‌م هێرشه به ده‌یان کوژراو و بریندار زیانی گیانی هه‌یه و هه‌روه‌ها 3 تانکی تێـکشکاون که یه‌کێـکیان به ده‌سـتی هێزه کوردیـیهکان و دووانه‌که‌ی دیکه به بۆردومانی فڕۆکه‌کانی هاوپه‌یمانان.
یه‌کینه‌کانی پاراستنی گه‌ل و کۆمه‌ڵه‌ی چاودێری مافه‌کانی مرۆڤی سوریا بنکه له به‌ریتانیا ده‌ڵێن چه‌کدارانی داعش له خاکی تورکیاوه هێرشه‌که‌یان ده‌سـتپـێـکردووه. هه‌روه‌ها ڤیدیۆشیان بڵاوکردووه‌ته‌وه که تیایدا نیشـان ده‌درێت له دیوی سایلۆی دانهوێڵهکهوه که‌سێـک ته‌قه ده‌کات.
http://www.youtube.com/watch?v=wrWHIWV857g
سه‌باره‌ت به‌م پـێشـهاتهنه و ڕه‌وشی کۆبانی به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا دوو وتووێژی ئه‌نجامداوه، یه‌که‌م جانی دیلان له‌گه‌ڵ ڕۆژنامه‌نووس کۆماس شابازی و دووه‌م سـاڵح ده‌میجه‌ر له‌گه‌ڵ چالاکوان و ئه‌ندامی پـێشووی په‌رله‌مانی سوریا ئازاد کۆبانی.