Accessibility links

موسه‌ننا ئه‌مین: داعش هه‌رچه‌نده‌ ڕێـکخراوێـکی به‌هێزه‌ به‌ڵام سه‌ره‌تای شـکستیشی ده‌سـتیپـێـکردووه‌

  • Haider Kareem

پاش شـکسته‌کانی داعش له‌ گه‌رمیان به‌ تایبه‌تی له‌ جه‌له‌ولا و سه‌عدیـیه‌ و باشور که‌رکوک و هه‌روه‌ها پـێشـتریش له‌ ڕه‌بیعه‌ و ناوچه‌کانی دیکه‌ی ده‌وروبه‌ری موسڵ، ئایا داعش ئه‌و مه‌ترسیـیه‌ی له‌سه‌ر عێراق و کوردسـتان ماوه‌؟ یاخود ئه‌مه‌ سه‌ره‌تایه‌کی شـکستی ته‌واوه‌تی داعشه‌؟

موسه‌ننا ئه‌مین ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیستی یه‌کگرتووی ئیسلامی کوردسـتان له‌م باره‌یه‌وه‌ ده‌ڵێت داعش ڕێـکخراوێـکی تۆکمه‌یه‌ و به‌هێزه‌ و کاریگه‌ری خه‌ته‌رناکیشی له‌سه‌ر ناوچه‌که‌ هه‌یه‌ و توانا سه‌ربازیـیه‌کانی ئه‌و ڕێـکخراوه‌ هه‌تا ئێسـتا تێـکنه‌شکێنراون‌ و توانای هێرشبردنی هه‌ر ماوه‌ و هه‌تا ئێسـتاش له‌ زۆربه‌ی ناوچه‌کان هه‌ر ئه‌و هێرش ده‌کات. به‌ڵام سه‌ره‌تای شـکستیشی ده‌سـتیپـێـکردووه‌.

سه‌باره‌ت به‌و ناوچانه‌ی هێزه‌کانی پـێشـمه‌رگه‌ له‌ ده‌سـتی چه‌کدارانی داعش ڕزگاری کردوون‌، موسه‌ننا ئه‌مین ده‌ڵێت پـێویسته‌ هێزه‌کانی پـێشـمه‌رگه‌ وه‌کو له‌شـکرێـکی نیزامی مامه‌ڵه‌ بکه‌ن نه‌ک وه‌کو هێزێـک هاتبێت تۆڵه‌ بستێنێت، پاشان ده‌ڵێت ده‌بێت کورد جێگه‌ی خۆی له‌و شوێنانه‌ توندبکات و جارێـکی دیکه‌ پاشه‌کشه‌ نه‌کات. ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ش ده‌کات که‌ باوه‌ڕی به‌ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ سوپای عێراقدا نیـیه‌ و ده‌ڵێت پـێویسته‌ کێشه‌کان له‌ چوارچێوه‌ی یاسا له‌ به‌غدا چاره‌سه‌ربکرێن.

XS
SM
MD
LG