داعش به‌کارهێنانی ته‌له‌فونی مۆبایلی له شاری موسڵ قه‌ده‌غه‌کردووه و ده‌ڵێت ئه‌م ئامێره به‌کارده‌هێنرێت بۆ پـێدانی زانیاری له باره‌ی شوێنه‌کانیان بۆ هێزه‌کانی هاوپه‌یمانان.
دانیشـتوانی شاره‌که که به نهێنی به ئاژانسی دهنگوباسی ئه‌سۆشیه‌تد پـرێس لێدوانیان دابوو، گوتویانه داعش ڕۆژی چوارشه‌ممه له ڕێگه‌ی ڕادیۆکهیانهوه ئه‌م بڕیاره‌یان بڵاوکردووه‌ته‌وه.
ئه‌م بڕیاره هینده‌ی دیکه خه‌ڵـکی شاره‌که‌ی بێزارکردووه.
له لایه‌کی دیکه‌وه سه‌رچاوه‌یه‌ک گوتویه‌تی پـێده‌چێت ڕێبه‌رێـکی گه‌وره‌ی داعش به نیازبێت له میانه‌ی نوێژی هه‌ینیدا وتارێـک له‌و شاره پـێشـکه‌ش بکات، بۆیه هه‌وڵ ده‌ده‌ن شوێنی ئه‌و ڕێبه‌ریان ئاشکرا نه‌کرێت.