Accessibility links

سه‌لاح عه‌باسی: له‌ باشور ستراتیژی و ئامانجه‌ درێژ خایه‌نه‌کانی کورد بونه‌ته‌ قوربانی به‌رژه‌وه‌ندی حیزبی

  • Jani Diylan

Salah Abbasi

Salah Abbasi

سه‌لاح عه‌باسی: له‌ باشور ستراتیژی و ئامانجه‌ درێژ خایه‌نه‌کانی کورد بونه‌ته‌ قوربانی به‌رژه‌وه‌ندی حیزبی

بوونی کوردستان له‌و شوێنه‌ جوگرافییه‌ی که‌ وڵاتانێکی نه‌ زۆر دۆست چواربه‌ری داوه‌، خۆ گونجاندن له‌گه‌ڵ رێبازه‌کانیاندا ئایا کارێکی ئاسانه‌؟

لێکۆڵه‌ر سه‌ڵاح عه‌باسی له‌ هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت" بێگومان پێویستی به‌ ستراتیژی و تاکتیک هه‌یه‌، پێویستی به‌وه‌ی هه‌یه‌ کورد له‌و پارچانه‌ی تێدا ده‌ژێت به‌ پێی ئه‌و هه‌لومه‌رجه‌ی تێدا ده‌ژێت سیاستی درێژ خایه‌نی له‌ سیاسه‌تی کورت خایه‌ن جیا بکاته‌وه،‌ به‌و پێیه‌ی سیاسه‌تی کورت خایه‌نی له‌ به‌رژه‌وه‌ندی درێژ خایه‌نیدا بێت. کاک سه‌ڵاح هه‌ر وه‌ها ده‌لێت له‌ کوردستانی باشور زۆر جار ئه‌و سیاسه‌تمان بینیوه‌ که‌ ستراتیژی و ئامانجه‌ درێژ خایه‌نه‌کانی کورد بونه‌ته‌ قوربانی به‌رژه‌وه‌نده‌یه‌ حیزبیه‌کان یان به‌رژه‌وه‌ندیه‌ کاتیه‌کان. کاک سه‌ڵاح ده‌شڵێت به‌ داخه‌وه‌ ناتوانین بڵێن سیاسه‌تێکی ته‌ندرووستیان له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و وڵاتانه‌دا له‌به‌ر گرتوون له‌به‌ر ئه‌وه‌ی سیاسه‌تێکی یه‌کگرتوو، ئه‌رته‌شێک یان هێزێکی به‌رگری میللی یه‌کگرتوو نه‌بوه‌ پێک بێنن له‌ جیاتی دیارده‌ی گه‌نده‌ڵی و زۆر دیارده‌ی دیکه‌شدا نه‌یانتوانیوه‌ مۆدێلیکی سه‌رکه‌وتووی سیاسی وه‌ هه‌ر وه‌ها سه‌ربه‌خۆێ سیاسی به‌ ده‌ست بێنن".

XS
SM
MD
LG