Accessibility links

کوڕی به‌رپـرسێـکی کورد له‌ شه‌ڕی دژی داعش له‌ که‌رکوک گیانی له‌ده‌سـت ده‌دات

  • VOA News

کوڕی سکرتێری گشتی حزبی سۆشیالیست دیموکراتی کوردسـتان له‌ شه‌ڕی ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ی باشوری که‌رکوک گیانی له‌ده‌سـتدا.

پـێشـمه‌رگه‌ عه‌تا محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود ته‌مه‌ن 36 سـاڵ که‌ هه‌روه‌ها ئه‌ندامی سه‌رکردایه‌تی حزبی سۆشیالیست دیموکراتی کوردسـتان بوو، به‌شداری له‌ هه‌ڵمه‌تی ئازادکردنی ناوچه‌ی ته‌لوه‌رد کرد، ئه‌وه‌ی‌ شه‌وی سێشه‌ممه‌ له‌ لایه‌ن چه‌کدارانی داعشه‌وه‌ داگیرکرا. به‌ڵام به‌ سه‌ختی برینداربوو و به‌هۆیه‌وه‌ گیانی له‌ده‌سـتدا.

XS
SM
MD
LG