Accessibility links

ژیان له‌ فه‌رهه‌نگدا: ژاوێن شاڵی

  • Balen Salih

ژاوێن شاڵی

ژاوێن شاڵی

ده‌بێت شیعر چی بێت گه‌ر نه‌توانێت ژیارێکمان پێ ببه‌خشێت؟ ده‌بێت بۆ شیعر بنوسرێت گه‌ر له‌و ژیاره‌دا ده‌یان پرسیاری هاوچه‌رخانه‌مان لا دروست نه‌کات، ئیدی ده‌بێت ئه‌رکی شیعر چی بێت.

گه‌ر شیعره‌کان ژیارێکی کراوه‌مان بۆ نه‌ڕه‌خسێنن و نه‌که‌ونه‌ یاری کردن له‌گه‌ڵ هه‌ست و نه‌ستدا ئه‌وا نه‌خوێندرێنه‌وه‌ باشتره‌.

ژاوێن شاڵی

ژاوێن شاڵی

گه‌ر خه‌یاڵ له‌ شیعر داببڕێندرێت و زمان له‌ شیعر لێبکه‌یته‌وه‌ و موزیک له‌ شیعردا فه‌رامۆش بکه‌یت و کاری پێکه‌وه‌یی ڕۆشنبیری و ده‌ق له‌ناوبه‌ریتئه‌وا به‌ دڵنیاییه‌وه‌ ڕووبه‌ڕووی ئه‌و شیعرانه‌ ده‌بیه‌وه‌ که‌ له‌ هیچ خانه‌یه‌کدا جێیان نابێته‌وه‌.

ژاوێن شاڵی شاعیر ده‌ڵێت

من ڕۆیشتووم
بێخه‌مبه‌
ئه‌چمه‌ مه‌مله‌كه‌تی باڵداران و
سه‌فه‌ری نه‌گه‌ڕانه‌وه‌م ده‌ستپێئه‌كه‌م
بێ تۆ

بۆخۆم ده‌مێکه‌ شیعری" ژاوێن شاڵی" ده‌خوێنمه‌وه، هه‌میشه‌ش ئه‌و هه‌سته‌م له‌لابووه‌ که‌ ئه‌م خانمه‌ شاعیره‌مان له‌ گه‌ڕانێکی به‌رده‌وامدایه‌ به‌ دوای شتێکدا،ئێمه‌ی خوێنه‌ر به‌ خۆمان زانیبێت یان نا ده‌بینه‌ به‌شێک له‌و گه‌ڕانانه‌ی شاعیر.

ئایا ژاوێن ده‌توانێت به‌ ده‌ربڕینه‌ شیعریه‌کانی پێناسه‌ی خۆی بکات ؟

ژاوێن شاڵی

ژاوێن شاڵی

له‌كلی چاوه‌كانم ماندووتره‌
نیشتیمانم و
تامی فرمێسكت هه‌ر جار
له‌سه‌ر زارم شیرنتر و
زه‌نگی ئازارت له‌ژێر گوێم
توندتر له‌تاریكیی لێده‌دات

له‌ به‌رنامه‌یه‌کی پێشترمدا وه‌هام دانابوو له‌ شیعره‌کانیدا ژاوێن هه‌وڵ ده‌دات له‌ چه‌مکی یاخی بوونه‌وه‌ بڕوات به‌ره‌و که‌ناره‌ ئارامه‌کانی پایز و له‌وێش به‌شوێن شیعری نوێی خۆیدا بگه‌ڕێت. به‌ڵام ئێستا وێنه‌ شیعریه‌کانی ژاوێن ئێجگار جیاوازن له‌و وێنانه‌ی دوو یان سێ ساڵ له‌مه‌وبه‌ر ده‌که‌وتنه‌ به‌ر دیدی خوێنه‌رانی. ئا لێره‌دا جێی خۆیه‌تی بپرسین شیعر لای ئه‌م خانمه‌ شاعیره‌مان گۆڕاوه‌ ، یان ژاوێن خۆی به‌شوێن مانایه‌کی تری شیعردا ده‌گه‌ڕێت؟
ژاوێن شاڵی له‌ به‌رنامه‌ی "ژیان له‌ فه‌رهه‌نگدا" وه‌ڵامی ئه‌م پرسیارانه‌ و ژماره‌یه‌ک پرسی تریش ده‌داته‌وه‌:

XS
SM
MD
LG