حکومه‌تی عێراق پاش ئازادکردنی شاری جه‌له‌ولا و سه‌عدیـیه، نه‌خشه بۆ ڕزگارکردنی موسڵ له ده‌ستی داعش داده‌ڕێژێت.
وه‌زیری به‌رگری عێراق خالید عوبه‌یدی ڕایگه‌یاند موسڵ له لایه‌ن چه‌ند سه‌رکرده و فه‌رمانده‌یه‌کی سه‌ربازی سوپاوه ڕاده‌سـتی چه‌کدارانی داعش کراوه و هۆکاری که‌وتنی ئه‌و پارێزگایه بوون.
وه‌زیری به‌رگری عێراق ڕایگه‌یاند هه‌ر که‌سێـک له ناو سوپادا به‌رپـرسیار بووه له که‌وتنی موسڵ له‌سێداره‌ده‌رێت.
خالید عوبه‌یدی پێی‌وایه ڕاده‌سـتکردنی موسڵ خیانه‌تێـکی گه‌وره‌ی نیشـتیمانیـیه و هه‌موو ئه‌و که‌سانه‌ی له‌م دۆسـێـیه‌دا ده‌سـتگیرکراون و ئه‌وانه‌شی به غیابی هێشـتا ڕاپـێـچی زیندانه‌کان نه‌کراون، دادگایی ده‌کرێن و هه‌تا سزای له‌سێداره‌دانیش بۆ ئه‌م تاوانه کراوه‌یه.
له باره‌ی زیانه ماڵیـیه‌کانی داگیرکردنی موسڵیش وه‌زیری به‌رگری عێراق ڕایگه‌یاند وه‌زاره‌ته‌که‌ی له پاش که‌وتنی موسڵه‌وه هه‌تا ئێسـتا 27 ملیار دۆلاری ئه‌مه‌ریکایی زیان به دامه‌زراوه ئاسایشیـیه‌کانی گه‌یشتووه.
وه‌زیری به‌رگری ئاشـکراشی کرد به‌شێـک له‌و فه‌رمانبه‌ر و ئه‌فسه‌رانه‌ی ئه‌رکی پاراستنی شاری موسڵیان پێ ڕاسپـێردرابوو ئێسـتا هه‌ڵاتوون و وڵاتیان به‌جێـهێشـتووه، به‌ڵام به‌بێ ئاماده‌بوونیشـیان دادگا حوکمی خۆی به‌سه‌ریاندا ده‌دات.