عه‌مید ئه‌حمه‌د گه‌ردی که یه‌کێـکه له فه‌رمانده‌کانی هێزه‌که‌ی پـێشمه‌رگه له کۆبانی ده‌ڵێت له‌و ڕۆژه‌وه‌ی هێزه‌که‌یان گه‌یشـتووه‌ته شاری کۆبانی نزیکه‌ی 25% ی ئه‌و شوێنانه‌ی شاره‌که‌یان ڕزگارکردووه که پـێشـتر له لایه‌ن چه‌کدارنی داعشه‌وه داگیرکرابوون.
به‌ڕێز گه‌ردی له وتووێژێـکی تایبه‌تدا بۆ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا گوتیشی شه‌وی ڕابردوو 400 مه‌تری دیکه پـێشڕه‌ویـیان کردووه و سه‌د پارچه چه‌کی جۆراوجۆریان که‌وتووه‌ته ده‌ست.
ساڵح ده‌میجه‌ر وتووێژه‌که‌ی له‌گه‌ڵدا ئه‌نجامداوه.