Accessibility links

مه‌حمود سه‌نگاوی: پێشمه‌رگه‌ جه‌له‌ولای رزگار کرد و له‌شکه‌ری عێراقی سه‌عدیه‌

  • Jani Diylan

مه‌حمود سه‌نگاوی: سوپای عێراق به‌ پێ یاسا و ده‌ستور درووست نه‌بوه‌

مه‌حمود سه‌نگاوی: سوپای عێراق به‌ پێ یاسا و ده‌ستور درووست نه‌بوه‌

مه‌حمود سه‌نگاوی: پێشمه‌رگه‌ جه‌له‌ولای رزگار کرد و له‌شکه‌ری عێراقی سه‌عدیه‌

له‌ کۆتاییدا و پاش چه‌ندین مانگ جه‌له‌ولا و سه‌عدیه‌ له‌ چنگی داعش له‌ لایه‌ن هێزه‌کانی پێشمه‌رگه‌ و عێراقیدا رزگار کران.

مه‌حمود سه‌نگاوی ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سیاسی یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان و فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌کانی پێشمه‌رگه‌ له‌ ده‌ڤه‌ری گه‌رمه‌سێر له‌ هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت" هێزی پێشمه‌رگه‌ی کوردستان جه‌له‌ولای رزگار کرد و سوپای عێراق سه‌عدیه‌ی رزگار کرد و هێزه‌کانی داعش تێک شکێنراوون و له‌ ناوچه‌که‌ ده‌رکراوون و ئێستاکه‌ باره‌که‌ ئارامه‌ و هیچ ته‌قه‌یه‌ک نییه‌ و ئه‌گه‌ریش هه‌یه‌ ته‌قه‌ی خۆشیه‌. کاک مه‌حمود هه‌ر وه‌ها ده‌ڵێت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی شاره‌که‌ به‌ مین چێندراوه‌، رێگا ناده‌ێن به‌ هاوڵاتیان بگه‌رێنه‌وه‌ شاره‌که‌ بۆ ئه‌وه‌ی تووشی زیان نه‌بن و هه‌موو ماڵه‌کان مینرێژ کراوون و ماوه‌یه‌کی زۆری پێویسته‌ بۆ ئه‌وه‌ی پاکی که‌ێنه‌وه‌ له‌ مین بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵکی شاره‌که‌ به‌ ئازادی بژێن".

XS
SM
MD
LG