سه‌رۆک ئۆباما له کۆشـکی سـپی له‌گه‌ڵ چه‌ک هه‌یگڵ وه‌زیری به‌رگری و جۆ بایدن جێـگری سه‌رۆکی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا باسی له‌وه کرد وه‌زیری به‌رگری له مانگی ڕابردوودا پـێی گوتووه کاتی ئه‌وه هاتووه کۆتایی به ئه‌رکه‌که‌ی خۆی بهێنێت.
سه‌رۆک ئۆباما چه‌ک هه‌یگڵی به ده‌سـتێـکی تۆکمه ناودێرکرد که یارمه‌تی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیـیه‌که‌ی داوه له چۆنێتی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ئێبۆلا و هه‌روه‌هاش ڕێـکخراوی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی.
سه‌رۆک ئۆباما ده‌ڵێت ئه‌م بڕیاره هه‌روا بڕیارێـکی ئاسان نه‌بووه بۆ به‌ڕێز هه‌یگڵ و ده‌شڵێت بۆخۆی زۆر به‌خته‌وه‌ر بووه به‌وه‌ی به‌ڕێز هه‌یگڵی له‌گه‌ڵدا بووه بۆ ماوه‌ی دوو ساڵ و سوپاسگوزاریشم که چه‌ک هه‌یگڵ قایل بووه به‌وه‌ی له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیـیه‌که‌مدا بمێنێته‌وه هه‌تا ئه‌و کاته‌ی که‌سێـک ده‌سـتنیشـان ده‌که‌م هه‌تا جێی بگرێته‌وه و له لایه‌ن سیناتی ئه‌مه‌ریکاشه‌وه په‌سه‌ندبکرێت و ئه‌مه‌ش یانی له ڕێنمایـیکردنی هێزه سه‌ربازیـیه‌کانماندا ده‌مێنێته‌وه له‌م سه‌روه‌خته سه‌خته‌دا.
سه‌رۆک ئۆباما ده‌ڵێت چه‌ک هه‌یگڵ وه‌زیرێـکی ئاسایی به‌رگری نه‌بووه و ئاماژه‌شی به‌وه کرد که جه‌نگاوه‌رێـکی دێرینی شه‌ڕی ڤێتنام ده‌بێته سیاسی و خۆی ته‌رخان ده‌کات بۆ ئاسایشی نیشـتیمانی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا.
هه‌ر له‌و لێدوانه‌ی کۆشـکی سـپیدا چه‌ک هه‌یگڵ گوتی ئه‌رکه‌که‌ی وه‌ک وه‌زیری به‌رگری ئه‌مه‌ریکا گه‌وره‌ترین شانازیـیه بۆی.
چه‌ک هه‌یگڵ ده‌ڵێت " له‌و بڕوایه‌دایه ئه‌رکه‌که‌ی هه‌ر ته‌نها بۆ وه‌زاره‌تی به‌رگری نه‌بووه به‌ڵکو بۆ وڵاتیش بووه که به‌هێزتر بووه له ڕوانگه‌ی ئاسایشی و ئارامی و گه‌شه‌سه‌ندنه‌وه و ده‌شڵێت ئه‌گه‌ر له‌و بڕوایه‌دا نه‌بووایه ئه‌م کاره‌ی ده‌کرد، ئه‌وا ئه‌م پـۆسته‌ی نه‌ده‌بوو."
هه‌یگڵ یه‌که‌م ئه‌ندامی کابینه‌ی حکومه‌تی ئێسـتای وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکایه ده‌ست له پـۆسته‌که‌ی بکشێنێته‌وه له‌وه‌تای کۆماریـیه‌کان له مانگی ڕابردوودا بوونه زۆرترایه‌تی له سینات و له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکاشدا.
چه‌ک هه‌یگڵ له مانگی دووی 2013 وه‌ک وه‌زیری به‌رگری ئه‌مه‌ریکا سوێندی یاسایی خوارد.