Accessibility links

حیسام ده‌ستپیش: ئێمه‌ ‌هه‌میشه‌ سه‌ردارانێکی گه‌وره‌ین بۆ ده‌سه‌ڵاته‌کان به‌ڵام نه‌ک بۆ وڵاتی خۆمان

  • Jani Diylan

Hisam Dastpeysh

Hisam Dastpeysh

حیسام ده‌ستپیش: ئێمه‌ ‌هه‌میشه‌ سه‌ردارانێکی گه‌وره‌ین بۆ ده‌سه‌ڵاته‌کان به‌ڵام نه‌ک بۆ وڵاتی خۆمان

زۆر جار که‌ باسی تاک ده‌کرێت، باسی وه‌کو پێی ده‌ووترێت Self-reliance, Self esteem وه‌ یاخود باوه‌ر به‌ خۆکردن ده‌کرێت، تاکی کورد به‌ به‌راوورد له‌گه‌ڵ گه‌لانی تردا به‌ چ چاوێک سه‌یری خۆێ ده‌کا؟

حیسام ده‌ستپیش لێکۆڵه‌ر و چالاکی کاروباری رامیاری له‌ هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت"به‌ داخه‌وه‌ ئێمه‌ نموونه‌ی زۆر هۆنراوه‌مان هه‌یه‌ له‌ کورده‌واری خۆماندا که‌ بۆ نموونه‌ باس له‌وه‌ ده‌کات که‌ کورد چه‌ند له‌گه‌ڵ خۆێدا ناکۆکه‌ که‌ قه‌ت ناگاته‌ ئامانج، له‌ راستیدا که‌ ئه‌مانه‌ ئه‌بێته‌ زمانی شیعر، ده‌رخه‌ری ئه‌و واتایانه‌ن که‌ له‌ ناخ و جه‌وهه‌ری تاکی کوردا کێشه‌یه‌کی گه‌وره‌ هه‌یه‌، ئه‌ویش ئه‌و کێشه‌یه‌ که‌‌ ئێمه‌ ‌هه‌میشه‌ سه‌ردارانێکی گه‌وره‌ین بۆ ئایدیۆلۆژی و بۆ ده‌سه‌ڵاته‌کان، بۆئیمپراتۆریه‌کان، به‌ڵام ناتوانین سه‌ردارێکی گه‌وره‌ بین بۆ وڵاتی خۆمان. کاک حیسام هه‌ر وه‌ها ده‌ڵێت له‌و چوارچێوه‌دا ئێمه‌ هێشتا باوه‌رمان به‌وه‌ نه‌هێناوه‌ له‌ context دا وه‌ یاخود له‌ چوارچیوه‌ی کوردیدا، مرۆڤی کورد ئه‌توانێ داهێنه‌ری واتا و هێز بێ له‌ ناو وڵاته‌که‌ی خوێدا، که‌ واته‌ ئه‌و باوه‌ر به‌ خۆ بوونه‌ که‌ ده‌بێ تێماندا هه‌بێت وه‌ له‌ به‌شێک له‌ رێبه‌رانماندا هه‌بوه‌، که‌ بۆ نموونه‌ سه‌ر کۆپه‌ی هه‌مۆیان پێشه‌وا قازی مه‌حه‌مه‌د بوه‌، ئێمه‌ هێشتا نه‌مانتوانیوه‌ بگه‌ێنه‌ ئه‌و راده‌یه‌ که‌ ئه‌و باوه‌ر به‌ خۆ بوونه‌ له‌ زات و بوونی تاکی کوردا هه‌بێ".

XS
SM
MD
LG