هێزه‌کانی عیراقی شه‌ڕێکی سه‌ختیان د‌ژ به چه‌کداره تۆندڕه‌وه‌کانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له‌شاری ره‌مادی له پارێزگای ئه‌نبار ده‌ستپێکردوه به پشتیوانی هێزه خێڵه‌کییه سوننه‌کان ئه‌وانه‌ی ئه‌مه‌ریکا به‌نیازه پڕچه‌کیان بکات.
ده‌سه‌ڵاتدارانی شاره‌که ده‌ڵێین بۆ ماوه‌ی 24 کاژێر قه‌ده‌غه‌کردنی هاتووچۆ له شاره‌که‌دا ڕاگه‌یاندرابوو به‌مه‌به‌ستی ده‌ستگرتنه‌وه به‌سه‌ر گه‌ڕه‌که‌کان له خۆرهه‌ڵاتی شاره‌که‌دا ئه‌وانه‌ی له‌ڕۆژی هه‌ینیدا که‌وتبوونه ژێر ده‌سه‌ڵاتی گرۆپی تۆندڕه‌وانه‌وه.
حه‌یده‌ر ئه‌لعه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیری عیراق فه‌رمانی دابوو به دابینکردنی پشتیوانی ئاسمانی و چه‌کی زیاتر بۆ هه‌ردوو هێزه‌کانی عیراقی و خێڵه‌کییه سوننه‌کان که به‌گژ گروپی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی چوونه‌ته‌وه له پارێزگای ئه‌نبار که ره‌مادی پایته‌ختێتی.
وڵاته‌یه‌کگرتۆکانی ئه‌مه‌ریکا و حکومه‌تی عیراق کاریان کردووه بۆ هاندانی خێڵه‌کییه‌کان بۆ پشتیوانکردنی شه‌ڕی د‌ژ گروپی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی ناسراو به داعش و پێشنیاریان کردووه هێزێکی نیشتیمانی پێکبهێنن له خێڵه‌کییه‌کانی سه‌ر به حکومه‌ت که پڕچه‌ك بکرێن و موچه‌یان بدرێتی.