Accessibility links

عه‌بدوڵڵا حیجاب: ئێران دڵنیانیه‌ ئاراسته‌ی دانیشتنه‌کان له‌ داهاتوودا به‌ چ شێوه‌یه‌ک به‌ره‌وپێشده‌چێت.

  • Wrya Kalle

Abdulla Hijab عه‌بدوڵا حیجاب

Abdulla Hijab عه‌بدوڵا حیجاب

ئه‌مرۆ دوا ڕۆژی ئه‌و واده‌یه‌یه‌ دانرابوو بۆ گه‌یشتن به‌ڕێکه‌وتن له‌دانوستاندنی نێوان وڵاتانی ڕۆژئاوا و ئێراندا له‌سه‌ر پرسی ناوه‌کی ئێران، ئه‌گه‌ر له‌کاتێکدا ئه‌مڕۆ بگه‌نه‌ ئه‌و ڕێکه‌وتنه‌ی واده‌ی دانوستاندن درێژه‌ پێبده‌ن‌.

ئه‌مرۆ دوا ڕۆژی ئه‌و واده‌یه‌یه‌ دانرابوو بۆ گه‌یشتن به‌ڕێکه‌وتن له‌دانوستاندنی نێوان وڵاتانی ڕۆژئاوا و ئێراندا له‌سه‌ر پرسی ناوه‌کی ئێران، ئه‌گه‌ر له‌کاتێکدا ئه‌مڕۆ بگه‌نه‌ ئه‌و ڕێکه‌وتنه‌ی واده‌ی دانوستاندن درێژه‌ پێبده‌ن‌.

له‌گفتووگۆیه‌کدا بۆ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا عه‌بدوڵڵا حیجاب شاره‌زای کاروباری ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌ڵێت:

ئێران و ڕۆژئاوا ده‌زانن سزا ئابووریه‌کانی سه‌ر ئێران په‌یوه‌ندیان به‌ به‌رنامه‌ی ناوه‌کیه‌وه‌ نه‌بوه‌، پێشتر سزاکان هه‌بوه‌، بۆیه‌ ده‌کرێت ئه‌مه‌ به‌شێک بێت له‌کێشه‌که‌ به‌ڵام هه‌موو کێشه‌که‌نیه‌.

ده‌شڵێت: ئێران له‌وه‌ نیگه‌رانه‌ ئه‌گه‌ربێتو بگه‌نه‌ ڕێکه‌وتنێک هه‌موو سزاکان له‌سه‌ر ئێران لانه‌جێت، له‌به‌ر‌م ئه‌م هۆکاره‌ ئێران دڵنیانیه‌ ئاراسته‌ی دانیشتنه‌کان له‌داهاتوود به‌چشێوه‌یه‌ک به‌ره‌وپێشده‌چێت.

ئێران سه‌ربه‌نی ته‌کنه‌لۆژیای ناوه‌کی به‌ده‌سته‌وه‌یه‌، ئه‌گه‌ر له‌ئێستاشدا ڕایگرێت، هه‌چ کاتێک بیه‌وێت ده‌ستی پێده‌کاته‌وه‌. ئه‌مه‌ش له‌داهاتوودا به‌ڵایه‌که‌ بۆ گه‌لانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست.

لابردنی سزا ئابووریه‌کان له‌قازانجی خوودی ڕژێمی ئێرانه‌، هه‌روه‌ها خودی رژێم و به‌شی سه‌ربازیی زه‌ره‌رمه‌ندی سزا ئابوریه‌کان نه‌بوه‌، جوونکه‌ ڕێگای‌دیکه‌ی دۆزیوه‌ته‌، ئه‌گه‌ر سزاکان لاچن و پاره‌ی زیاتر به‌ده‌ست بێنێت، ئه‌وا له‌خزمه‌تی پلانه‌ ستراتیجیه‌کانیدا به‌کاری ده‌هێنێت و خۆی به‌هێزترده‌کات.

XS
SM
MD
LG