Accessibility links

هێمن سه‌یدی: پرۆژه‌که‌ جیاوازی هه‌یه‌ له‌گه‌ڵ هه‌وڵه‌کانی رابوردوودا و شیانی سه‌رکه‌وتنی هه‌یه‌

  • Jani Diylan

Hemn Seyedi

Hemn Seyedi

هێمن سه‌یدی: پرۆژه‌که‌ جیاوازی هه‌یه‌ له‌گه‌ڵ هه‌وڵه‌کانی رابوردوودا و شیانی سه‌رکه‌وتنی هه‌یه‌

له‌ ده‌مێکدا رۆژهه‌ڵاتی کوردستان و پارت و رێکخراوه‌کانی له‌ بارێکدا چه‌قیون که‌ وه‌کو باس ده‌کرێت تا ئێستا هیچ هه‌نگاوێکی کاریگه‌ری و دڵخۆشکه‌رانه‌یان نه‌هاویشتوون بۆ ده‌رباز بوون له‌و باره‌، پرۆژه‌یه‌کی لێبۆردن و ئاشته‌وایی نیشتمانی خراوه‌ته‌ به‌ر ده‌ست بۆ لێدوان و لێکۆڵینه‌وه‌‌.

هێمن سه‌یدی لێکۆڵه‌ر و چالاکی کاروباری رامیاری که‌ خاوه‌نی ئه‌و پرۆژه‌یه‌ له‌ هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا سه‌باره‌ت به‌وه‌ی تا چه‌ند له‌و پرۆژه‌یه‌ پێشوازی کراوه‌،ده‌لێت" پێشوازیه‌کی(محتاطانه‌) لێکراوه‌، ئه‌وه‌ش به‌و ‌هۆێه‌ که‌ جۆرێک ره‌شبینی له‌ ساڵانی رابوردوودا درووست بوه‌ سه‌باره‌ت به‌هه‌ر هه‌وڵێک که‌ له‌و بواره‌دا دراوه‌ که‌ ده‌کرێ بڵێین تا راده‌یه‌ک واقعبینیه‌، چۆنکه‌ زۆر هه‌وڵ دراوه‌ و سه‌رکه‌وتوو نه‌بوه‌. کاک هێمن هه‌ر وه‌ها ده‌ڵی به‌و هۆیه‌وه‌ زۆر که‌س دڵی پێی خۆش بوه‌، زۆر که‌س پشتێوانی خۆێ راگه‌یاندووه‌، به‌ڵام شیانی سه‌رکه‌وتنیان لا لاوازه‌ هه‌ر به‌ هۆێ ئه‌و هۆیانه‌ی که‌ باسم کردن. کاک هێمن ده‌شڵێت ئه‌م پرۆژه‌یه‌ جیاوازی له‌گه‌ڵ هه‌وڵه‌کانی تردا هه‌یه‌ و شیانی هه‌یه‌ له‌ کۆتاییدا سه‌ر بکه‌وێت و ده‌شڵێت هه‌رچه‌ند سه‌خته‌ به‌ هه‌موو تاکه‌کانه‌وه‌ په‌ێوه‌ندی کرد، به‌ هۆێ ژماره‌ی زۆریان به‌ڵام نامه‌ێ ئاراسته‌ی هه‌موو پارت و رێکخراوه‌کان کردووه‌ و نیاز هه‌یه‌ له‌ سه‌ره‌تاکانی ساڵی ئاێینده‌دا له‌ سوید کۆنفرانسێک له‌و باره‌یه‌وه‌ ئه‌نجام بدرێت".

XS
SM
MD
LG