له‌دوای پرۆسه‌ی ڕزگار کردنی عێراق له‌ساڵی 2003 وه و داڕشتنی ده‌ستوری عێراق، ماده‌ی 140 یه‌کێک بوه له‌و یاسایانه‌ی جێگای ململانێی نێوان حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان و حکومه‌تی مه‌رکه‌زی به‌غدا بوه.
له‌گفتووگۆیدا بۆ به‌شی کوردی ڕادێۆی ده‌نگی ئه‌مریکا دکتۆر محه‌مه‌د ئیحسان سه‌رۆکی پێشوویی ده‌سته‌ی گشتی ناوچه کوردستانیه‌کانی ده‌ره‌وی ئیداره‌ی هه‌رێمی کوردستان ده‌ڵێت: چێبه‌جێنه‌کردنی ماده‌ی 140ی ده‌ستوری عێراق له‌لایان به‌غداوه هۆکارێکی سه‌ره‌کی بوو بۆ هاتنی داعش بۆ ناوچه کوردستانیه‌کان، هه‌روه‌ها ده‌شڵێت جێبه‌جێنه‌کردنی بوه هۆی دروستبوونی زه‌لکاوێک بۆ تیرۆرستان له‌وناوچانه و گردبوونه‌وه‌یان.
له‌باره‌ی ئه‌وناوچانه‌ی به‌شه‌ڕ له‌ده‌ست ڕێکخراوی تیرۆرستی داعش ئازادکراون و که‌وتوونه‌ته‌وه ژێر کۆنترۆڵی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ده‌ڵێت: جارێکی‌دیکه زۆر سه‌خته بخرێته ته‌رازووی ڕیفراندۆم و ده‌نگدان له‌سه‌ری.