Accessibility links

دکتۆر کامه‌ران مه‌نتک: نزیک بوونه‌وه‌ی تورکیا و عێراق له‌ به‌رژه‌وه‌ندی کورد نابێت

  • Balen Salih

 دکتۆر کامه‌ران مه‌نتک

دکتۆر کامه‌ران مه‌نتک

سه‌ره‌ک وه‌زیری تورکیا سه‌ردانی هه‌ولێر پایته‌ختی هه‌رێمی کوردستانی عێراق ده‌کات.

دوابه‌دوای کۆبوونه‌وه‌که‌ی ئه‌حمه‌د داود ئۆغڵو له‌گه‌ڵ مه‌سعود بارزانی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستانی عێراق، بارزانی و داودئۆغڵوکۆنفرانسێکی هاوبه‌شی ڕۆژنامه‌وانییان کرد.

له‌و کۆنفرانسه‌ ڕۆژنامه‌وانیه‌دا سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستانی عێراق باسی له‌وه‌ کردله‌گه‌ڵ تورکیادا لێکه‌وه‌ نزیکن و هیوای ئه‌وه‌شی خواست تا ئه‌و ساردیه‌ی له‌ نێوان ئانکه‌ره‌ و به‌غدادا هه‌یه‌ بڕه‌وێته‌وه‌.

سه‌ره‌ک وه‌زیری تورکیا ده‌ڵێت له‌ کۆبوونه‌وه‌که‌یدا له‌ گه‌ڵ سه‌رۆکی هه‌رێمدا باسێکی زۆر و پوخت کراوه‌ سه‌باره‌ت به‌ مه‌ترسیه‌کانی تێرۆر له‌سه‌ر هه‌رێم و گوتوشیه‌ سه‌قامگیری عێراق و هه‌رێمی کوردستان بۆ وڵاتی تورکیا جێی گرنگیه‌.

دکتۆر کامه‌ران مه‌نتک، پسپۆڕی زانسته‌ سیاسیه‌کان له‌ زانکۆی سه‌ڵاحه‌دین ده‌ڵێت پێده‌چێت په‌یوه‌ندیه‌کانی نێوان به‌غدا و ئانکه‌ره‌ به‌ره‌وقۆناغێکی تر بڕوات و هه‌ر له‌ پاش سه‌ردانه‌که‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق بۆ ئانکه‌ره‌، لێدوانه‌کانی تورکیا گۆڕانیان به‌سه‌ردا هاتووه‌ و باس له‌ یه‌کپارچه‌یی خاکی عێراق ده‌کرێت و دواتریش ئه‌حمه‌د داود ئۆغلو له‌ به‌غدا هه‌مان جۆر دید و بۆچوون دووباره‌ ده‌کاته‌وه‌.

له‌ میانه‌ی وتووێژه‌که‌یدا له‌گه‌ڵ به‌ڵێن ساڵح، دکتۆر مه‌نتک ده‌ڵێت تورکیا له‌ په‌یوه‌ندیه‌ نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کانیدا له‌ قۆناغێکی زۆر هه‌ستیاردا ده‌ژی و ده‌شڵێت ئێستاش ئه‌م سه‌ردانانه‌ی بۆ به‌غدا و بۆ هه‌ولێریش هه‌وڵێکه‌ بۆ خۆ ده‌رهێنان له‌و کێشانه‌ی به‌هۆی شه‌ڕی دژی تێرۆریستانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامیه‌وه‌ ڕووبه‌ڕووی بوونه‌ته‌وه‌.

زانیاری زیاتر له‌ ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه‌:

XS
SM
MD
LG