دوای سه‌ردانه‌که‌ی ئه‌حمه‌د داوود ئۆغڵو سه‌رۆک وه‌زیرانی تورکیا بۆ به‌غدای پایته‌ختی عێراق ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه و کۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رۆک کۆمار و سه‌رۆک وه‌زیران عێراق، دره‌نگانێـکی شه‌و گه‌یشته شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی کوردسـتان له ڕێـگه‌ی فڕۆکه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ئه‌ربیل.
بۆ ڕۆژی هه‌ینی ئه‌حمه‌د داوود ئۆغڵو له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی حکومه‌تی هه‌رێم نێچیرڤان بارزانی و جێـگره‌که‌ی قوباد تاڵه‌بانی و ژماره‌یه‌ک له وزیرانی حکومه‌ت کۆبوونه‌وه‌یه‌کیان ئه‌نجام دا.
پاشان کۆبوونه‌وه‌یه‌کی دوو قۆڵی له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی هه‌رێم مه‌سعود بارزانی ئه‌نجام دا.
دوای کۆبوونه‌وه‌که هه‌ردوو لا له کۆنگره‌یه‌کی ڕۆژنامه‌وانیدا ئه‌نجامی کۆبوونه‌وه‌که‌یان ڕاگه‌یاند.
درێژه‌ی ڕاپـۆرته‌که‌ی عومه‌ر فه‌رهادی په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا له هه‌ولێر له‌م فایله ده‌نگیـیه‌دایه.