گه‌وره نێردراوی ئه‌مه‌ریکا بۆ هاوپه‌یمانان ده‌ڵێت داعش له کۆبانی زیانی گه‌وره‌ی به‌خۆی گه‌یاندووه و هه‌رچی ده‌کات ناتوانێت ئه‌و شاره داگیربکات.
جه‌نه‌ڕاڵی خانه‌نشین جۆن ئه‌ڵێن که له ئێسـتادا هه‌ماهه‌نگی له نێوان وڵاتانی هاوپه‌یمانان ده‌کات بۆ شه‌ڕی دژی داعش، له چاوپـێـکه‌وتنێـکیدا که ئه‌مڕۆ پـێـنجشه‌ممه له ڕۆژنامه‌ی میلـلیه‌تی تورکی بڵاوکرایه‌وه گوتویه‌تی داعش له چه‌ند لایه‌که‌وه له کۆبانی زیانی گه‌وره‌ی له‌خۆی داوه و سه‌رئه‌نجام له‌و شه‌ڕه‌دا شـکست ده‌هێنێت.
گوتیشی داعش خوازیاربوو کۆبانی کۆنترۆڵ بکات و بیکاته سمبولێـک بۆ شـکستهێنان به هێزه کوردیـیه‌کان.
پاشان گوتی داعش به‌رده‌وام چه‌کدار ڕه‌وانه‌ی کۆبانی ده‌کات و له لایه‌ن فڕۆکه جه‌نگیـیه‌کانی هاوپه‌یمانانه‌وه ده‌کرێنه نیشانه و هاوکات هه‌رچی له توانادا ببێت ده‌کرێن بۆ پشـتیوانیکردنی ئه‌وانه‌ی به‌رگری له شاره‌که ده‌که‌ن. گوتیشی مه‌زه‌نده ده‌کات نزیکه‌ی 600 چه‌کداری داعش به بۆردومانی فڕۆکه‌کان کوژرابن، ده‌ڵێت ئه‌مه بۆ داعش بووه‌ته گرفتێـکی ڕاسته‌قینه.
به‌ڕێز ئه‌ڵێن له درێژه‌ی چاوپـێـکه‌وتنه‌که‌یدا ده‌ڵێت پـێی وایه ئه‌گه‌ر بێت و داعش له کۆبانی پاشه‌کشه بکات ئه‌وا ده‌بێته نیشانه‌یه‌کی ڕاسته‌قینه بۆ کۆتایی‌هاتنی خه‌ونی داعش بۆ سه‌رکه‌وتن. گوتی ئێسـتا کاتی ئه‌وه‌یه بیرۆکه‌ی" داعش نابه‌زێت" پـێچه‌وانه بکرێته‌وه، چونکه له ڕاستیدا ئه‌وه‌ی ده‌یبینین به سانایی ده‌توانرێت شـکستی پـێبهێنرێت.