سه‌رۆکی تورکیا ده‌ڵێت هه‌ست به نائومێدی ده‌کات له به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌ی واشنتن و هاوپه‌یمانه‌کانی به ده‌نگ مه‌رجه‌کانی ئه‌نکه‌ره‌وه نه‌هاتوون تاوه‌کو به‌شـداری له هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی له دژی داعش بکات له سوریا.
ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان ڕۆژی چوارشه‌ممه به‌ر له‌وه‌ی به‌ره‌و وڵاتی جه‌زائیر به‌ڕێبکه‌وێت، له فڕۆکه‌خانه‌ی ئه‌نکه‌ره قه‌سه‌ی بۆ په‌یامنێران کرد و گوتی هاوپه‌یمانان هیچ کام له داواکانی تورکیایان جێبه‌جێ نه‌کردووه، له‌وانه مه‌شقپـێـکردن و پـڕچه‌ککردنی له‌شکری ئازادی سوریا و سه‌پاندنی ناوچه‌یه‌کی قه‌ده‌غه فڕین له سوریا و هه‌روه‌ها ناوچه‌یه‌کی دابڕێنراو له‌و وڵاته.
جه‌ختی له‌وه‌ش کرد تورکیا هیچ له هه‌ڵوێستی خۆی ناگۆڕێت هه‌تا مه‌رجه‌کانی جێبه‌جێ نه‌کرێن.
پاشان باسی له هێرشه ئاسـمانیـیه‌کانی هاوپه‌یمانان له دژی داعش له عێراق و سوریا کرد و گوتی شـکستیان هێناوه و سوودی نیـیه.
ئه‌م لێدوانه‌ی ئه‌ردۆغان له کاتێـکدایه جۆن ئه‌ڵن نێردراوی تایبه‌تی ئه‌مه‌ریکا بۆ هاوپه‌یمانانی دژی داعش سه‌ردانی ئه‌نکه‌ره ده‌کات به مه‌به‌ستی کۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ کاربه‌ده‌سـتانی تورکیا له باره‌ی شه‌ڕی دژی داعشه‌وه.
هه‌تا ئێسـتا تورکیا به‌شـداری شه‌ڕی دژی داعشی نه‌کردووه، ته‌نها ئه‌وه نه‌بێت ڕێـگه‌ی داوه هێزه‌ێـکی پـێشـمه‌رگه به چه‌که‌کانیانه‌وه به خاکه‌که‌یدا به‌ره‌و کۆبانی بڕۆن.