Accessibility links

نه‌وزاد هادی: به‌ڵێ ڕێکخراوی تێرۆریستی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی هێرشه‌ تێرۆرکاریه‌که‌ی ئه‌مڕۆی هه‌ولێری کردووه‌

  • Balen Salih

نه‌وزاد هادی

نه‌وزاد هادی

هێرشبه‌رێکی خۆکوژ به‌ ئۆتۆمبێله‌که‌یه‌وه‌له‌به‌رده‌م باڵه‌خانه‌ی پارێزگای هه‌ولێردا خۆی ده‌ته‌قێنێته‌وه‌.

ئه‌م هێرشه‌ش یه‌که‌م هێرشێکی له‌و شێوه‌یه‌یه‌ له‌ماوه‌ی زیاتر له‌ ساڵێکدا له‌ ناو پایته‌ختی هه‌رێمی کوردستاندا ڕووبدات.

پارێزگاری هه‌ولێر ده‌ڵێت "5 شه‌هیدمان هه‌یه‌ و ‌هه‌روه‌هاش 24 بریندار که‌ ئێستا 14 که‌سیان له‌ نه‌خۆشخانه‌ ماون و دووانیشیان نه‌شته‌رگه‌رییان بۆ کراوه‌، یه‌کێکیان بڕێک باری ته‌ندروستی باش نییه‌."

نه‌وزاد هادی ده‌ڵێت ده‌زگا ئاسایشیه‌کان به‌رده‌وامن و به‌ وردی کار له‌سه‌ر لێکۆڵینه‌وه‌ له‌م هێرشه‌ تێرۆرکاریه‌ی ئه‌مڕۆی هه‌ولێر ده‌که‌ن به‌ تایبه‌تیش بۆ گه‌یشتن به‌ ورده‌کاریی چۆنیه‌تی ئه‌نجامدانی هێرشه‌که‌.

ژماره‌یه‌کی زۆری ئاواره‌ی عه‌ره‌ب ڕوویان له‌ شاره‌کانی هه‌رێمی کوردستانی عێراق کردووه‌ به‌هۆی ڕه‌وشی‌ ئاسایشی ئه‌و ناوچانه‌ی شه‌ڕی دژی تێرۆریستانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی تیادان.

له‌ میانه‌ی وتووێژه‌که‌یدا له‌گه‌ڵ به‌ڵێن ساڵح، به‌ڕێز هادی ده‌ڵێت تێرۆر نه ئایینی هه‌یه‌ و نه‌ نه‌ته‌وه و نه‌ خاکیش و له‌ هه‌رێمی کوردستانیش هیچ کێشه‌یه‌کمان له‌گه‌ڵ هیچ نه‌ته‌وه‌یه‌کدا نییه‌ و ده‌شڵێت ئه‌وه‌ی له‌ هه‌رێم کاری پێده‌کرێت مۆدێلێکه‌ هه‌موو جیهان ئاماژه‌ی پێده‌کات و جه‌ختیش ده‌کاته‌وه‌ له‌وه‌ی ناکرێت هه‌موو لاپه‌ڕه‌کان تێکه‌ڵ بکرێن به‌ڵام هه‌موو ڕێوشوێنێکی توند به‌رامبه‌ر هه‌موو ئه‌وانه‌ی ده‌ستیان هه‌یه‌ له‌م کرده‌ تێرۆریستیه‌دا ده‌گیرێته‌به‌ر.

زانیاری زیاتر له‌ ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه‌:

XS
SM
MD
LG