وه‌زاره‌تی به‌رگری فه‌ڕه‌نسا ڕایگه‌یاند، 2 فڕۆکه‌ی جه‌نگی جۆری ڕافاڵی وڵاته‌که‌ی به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ فڕۆکه‌ی دیکه‌ی هاوپه‌یمانان بۆردومانی شوێنه‌کانی داعشیان کردووه له به‌ره‌کانی پـێشه‌وه‌ی شه‌ڕ له نزیک که‌رکوک.
وه‌زاره‌ته‌که له به‌یانـنامه‌یه‌کیدا ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه گوتی هه‌ردوو فڕۆکه‌که له کاژمێر 3:30 به کاتی جیهانی 4 موشه‌کیان گرتووه‌ته ئه‌و شوێنانه‌ی داعش که ده‌یانه‌وێت گه‌مارۆی که‌رکوکی پێ بده‌ن.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کرد ئامانج له هێرشه‌که شکاندنی هێڵه‌کانی به‌رگری داعش بووه له به‌ره‌کانی شه‌ڕ له‌گه‌ڵ هێزه عێراقیـیه‌کاندا.
له لایه‌کی دیکه‌وه ستیفان لێ فۆل گوته‌بێژی حکومه‌تی فه‌ڕه‌نسا به ته‌له‌فیزیۆنی BFM ی فه‌ڕه‌نسی گوت به‌م زووانه وڵاته‌که‌ی فڕۆکه‌ی زیاتر ڕه‌وانه‌ی ناوچه‌که ده‌کات بۆ به‌شـداریکردن له شه‌ڕی دژی داعش.
کاربه‌ده‌سـتانی فه‌ڕه‌نسی به ئاژانسی ده‌نگ‌وباسی ڕۆیته‌رزیان گوتووه بۆ ئه‌م مه‌به‌سته فڕۆکه‌ی جه‌نگی جۆری میراج ڕه‌وانه‌ی ئوردن ده‌که‌ن.
جێی ئاماژه‌یه له ئێسـتادا فه‌ڕه‌نسا 9 فڕۆکه‌ی جه‌نگی و فڕۆکه‌یه‌کی گه‌ڕۆک و فڕۆکه‌یه‌کی دیده‌وانی و فڕۆکه‌یه‌کی سووته‌مه‌نی له بنکه‌ی خۆی له وڵاتی ئیمارات کۆکردووه‌ته‌وه بۆ به‌شـداریکردن له‌و هێرشه ئاسـمانیـیانه‌ی له عێراق له دژی داعش ئه‌نجام ده‌درێن. هه‌روه‌ها که‌شـتیـیه‌کی جه‌نگیشی له ئاوی که‌نداو جێگیرکردووه.