ڕێـکه‌وتنی هه‌ولێر و به‌غدا له‌سه‌ر پـرسی نه‌وت له لایه‌ن به‌شێـک له په‌رله‌مانتارانی هاوپه‌یمانی شیعه‌وه ڕووبه‌ڕووی ڕه‌خنه بووه‌ته‌وه.
حه‌نان فه‌تلاوی په‌رله‌مانتاری ده‌وڵه‌تی یاسا جگه له‌وه‌ی ڕێـکه‌وتنه‌که به شـکستخواردوو له قه‌ڵه‌م ده‌دات، ڕایده‌گه‌یه‌نێت ئاماده نین پابه‌ندی دانوسـتاندنه‌کانی سه‌ره‌تایی بن له نێوان وه‌زیری نه‌وتی عێراق و سه‌رۆکی حکومه‌تی هه‌رێمدا. حه‌نان فه‌تلاوی ده‌ڵێت ڕێـکه‌وتنه‌که زاره‌کیـیه و مه‌رج نیـیه به‌غدا پابه‌ندبێت هه‌تا ئه‌و کاته‌ی سه‌رۆکی حکومه‌تی فیدراڵی ئیمزای ده‌کات.
په‌رله‌مانتاره‌که‌ی شیعه ڕه‌خنه له عادل عه‌بدول مه‌هدی وه‌زیری نه‌وتی عێراق ده‌گرێت له‌سه‌ر چۆنێتی ڕێـکه‌وتنه‌که که له به‌رژه‌وه‌ندی هه‌رێمدایه. هه‌موو ئه‌م لێـدوان و ده‌نگه ناڕه‌زایـیانه له کاتێـکدایه که به شێوه‌یه‌کی فه‌رمی هۆشیار زێباری وه‌زیری دارایی عێراق ڕێـکه‌وتنه‌که‌ی خسته بواری جێبه‌جێکردنه‌وه و 500 ملیۆن دۆلاری وه‌ک سلفه‌ی یه‌که‌می ئه‌و ڕێـکه‌وتنه خسته ناو حسابی هه‌رێمه‌وه.
ده‌رباره‌ی ئه‌و به‌ره‌وپـێشـچوونه‌ش په‌رله‌مانتاری کورد له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران شێرکۆ مه‌نگوڕی ده‌ڵێت سه‌ره‌تای قۆناغی نوێ و ئاسایی‌بوونه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیـیه‌کانی هه‌رێم و به‌غدا ده‌سـتیپـێـکرد که به‌رژه‌وه‌ندیـیه‌که‌ی دوو لایه‌نه‌یه.
درێژه‌ی ڕاپـۆرته‌که‌ی گۆران تۆفیق له‌م فایله ده‌نگیـیه‌دایه.