Accessibility links

ئۆتۆمبیلێـکی بۆمبڕێژکراو له‌ به‌رده‌م بینای پارێزگای هه‌ولێر ده‌ته‌قێته‌وه‌

  • عومه‌ر فه‌رهادی

نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ که‌سێـکی خۆکوژ به‌ ئۆتۆمبیلێـکی بۆمبڕێژکراو‌ هه‌وڵی داوه‌ بچێته‌ ناو بینای پارێزگای هه‌ولێر، به‌ڵام پاسه‌وانه‌کان ڕێگه‌یان پـێنه‌داوه‌ و ئۆتۆمبیله‌که‌ی له‌ به‌رده‌م ده‌روازه‌که‌دا ته‌قاندووه‌ته‌وه‌.

عومه‌ر فه‌رهادی په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا له‌ هه‌ولێر ده‌ڵێت به‌پـێی لێـدوانی سه‌ره‌تایی کاربه‌ده‌سـتان 5 که‌س له‌و ته‌قینه‌وه‌یه‌دا گیانیان له‌ ده‌سـتداوه‌ و 24 که‌سی دیکه‌ برینداربوون.

یه‌ک له‌وانه‌ی گیانی له‌ده‌سـتداوه‌ سۆفی ئه‌حمه‌د به‌رپـرسی پاسه‌وانه‌کانی پارێزگا بوو.

ده‌شڵێت ته‌قینه‌وه‌که‌ زیانی ماڵی گه‌وره‌شی لێـکه‌وتووه‌ته‌وه‌ و چه‌ندان ئۆتۆمبیلی هاوڵاتیان به‌هۆیه‌وه‌ سووتاون.

درێژه‌ی ڕاپـۆرته‌که‌ی عومه‌ر فه‌رهادی له‌م فایله‌ ده‌نگیـیه‌دایه‌.

XS
SM
MD
LG