دیموکراته‌کانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مه‌ریکا جارێـکی دیکه نانسی پـێلۆسی به ڕێبه‌ری خۆیان هه‌ڵبژارده‌وه، ئه‌مه‌ش سه‌ره‌ڕای ئه‌و شکسته گه‌وره‌یه‌ی له هه‌ڵبژاردنه‌کانی ئه‌م دوایـیه دووچاری بوون که تیایدا کۆماریـیه‌کان توانیان ببنه زۆرینه له هه‌ردوو ئه‌نجومه‌نی سینات و نوێنه‌رانی کۆنگرس‌دا.
پـرۆسه‌ی ده‌نگدانه‌که به شێوه‌یه‌کی زاره‌کی به‌ڕێوه‌چووه و که‌س ده‌نگی له دژی نه‌داوه.
نانسی پـێلۆسی که نوێنه‌رێـکی ویلایه‌تی کالیفۆرنیایه له ئه‌نجومه‌نه‌که، بۆ دوو سـاڵی دیکه وه‌ک ڕێبه‌ری که‌مینه ده‌مێنێته‌وه.
ئه‌م خانمه ته‌مه‌ن 74 سـاڵه که له سـاڵی 1987 وه چه‌ند جارێـک له‌م پـۆسته‌دا بووه، له سـاڵی 2007 وه هه‌تا 2011 سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران بوو، به‌وه‌ش بووه یه‌که‌م ژن له مێژووی ئه‌مه‌ریکادا ئه‌و پـۆسته بگرێته‌ده‌ست.