Accessibility links

ژیان له‌ فه‌رهه‌نگدا: شه‌پۆل عه‌باسی

  • Balen Salih

شه‌پۆل عه‌باسی

شه‌پۆل عه‌باسی

هونه‌ری سینه‌ما به‌ به‌راورد له‌گه‌ڵ ژانره‌ هونه‌ریه‌کانی تردا نوێیه. په‌ره‌سه‌ندنه‌کانی ئه‌م هونه‌ره‌ له‌ناو کوردا وه‌ک زۆرێک له‌ لێکۆڵه‌ره‌وه‌کان له‌سه‌ری کۆکن له‌ ده‌مێکدایه‌ هونه‌ری شانۆ له‌ قه‌یراندایه‌ و دراما ته‌له‌فزیۆنیه‌کان خه‌ریکه‌ جێی شانۆ ده‌گرنه‌وه‌ بۆ بینه‌رانیان.

هه‌رچه‌نده‌ش ده‌گوترێت ئه‌و دراما ته‌له‌فزیۆنیانه‌ له‌ که‌م و کوڕی بێبه‌ش نین، به‌ڵام له‌گه‌ڵیشیدا هه‌نگاو نراون بۆ چوونه‌ ناو هونه‌ری سینه‌ماوه‌.

میوانی به‌رنامه‌:

شه‌پۆل عه‌باسی، هونه‌رمه‌ند و ده‌رهێنه‌ری فلیمی دۆکیۆمینتاری.

شه‌پۆل عه‌باسی

شه‌پۆل عه‌باسی

به‌پێی ڕای زۆرێک له‌ سینه‌ماکاران ئه‌م هونه‌ره‌ نوێیه‌ ده‌رفه‌تی خۆیی له‌به‌رده‌ستدایه‌ بۆ به‌ره‌وپێشچوون، به‌ڵام ئه‌مه‌ش پێناچێت کارێکی سانا بێت چونکه‌ پێویستی به‌ کۆمه‌ڵێک بنه‌ما هه‌یه‌ کاری له‌سه‌ر بکرێت له‌وانه‌ خۆ دوورگرتن له‌ لاسایی کردنه‌وه‌، کارکردن بۆ ئاشنا بوون به‌ شێوازی کارکردن له‌ سینه‌مادا و هه‌روه‌هاش سود وه‌رگرتن له‌ ئه‌زموونی وڵاتانی تر، به‌ڵام بۆ ئه‌مه‌ی هه‌ره‌ دواییان سود له‌ ئه‌زموونی کامه‌ وڵات وه‌ربگیرێت ئێران، عێراق ،تورکیا، یان سوریا واته‌ ئه‌و چوار وڵاته‌ی کورد به‌سه‌ریاندا دابه‌شه‌، به‌ واتایه‌کی تر فه‌رهه‌نگی کام یه‌کێک له‌و وڵاتانه‌ له‌ فه‌رهه‌نگی کورده‌وه‌ نزیکه‌ تا بتوانرێت ئه‌و سوده‌ پێویسته‌ی لێببینرێت.

‌ئایا کورد خاوه‌نی هونه‌ری سینه‌مایه‌؟ یان ئه‌و کارانه‌ی ده‌کرێن هێشتا له‌ چوارچێوه‌ی هه‌وڵداندان؟
هۆکاره‌کانی به‌ره‌وپێشچوونی ئه‌م هونه‌ره‌ له‌ ناو کورددا چین؟ یانیش به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ هۆکاره‌کانی دواکه‌وتن له‌م هونه‌ره‌ چین؟
ئاسته‌نگه‌کان چین له‌به‌رده‌م په‌ره‌سه‌ندنی ئه‌م هونه‌ره‌دا؟
ئایا له‌ پاش فلیمی (ڕێگا) ی هونه‌رمه‌ند یه‌ڵماز گۆنای، فلیمێکی کوردی به‌رهه‌م هێنراوه‌ توانیبێتی ڕه‌هه‌نده هونه‌ریه‌کانی ڕێگا تێبپه‌ڕێنێت؟

وه‌ڵامی ئه‌م پرسیارانه‌ و ژماره‌یه‌ک پرسیاری تریش له‌ به‌رنامه‌ی "ژیان له‌ فه‌رهه‌نگدا"یه‌:

XS
SM
MD
LG