Accessibility links

مه‌سعود عه‌بدولخالق: حکومه‌ت و هه‌ندی پارتی ده‌سه‌ڵاتدار بوارێکی زۆر به‌ سه‌له‌فیه‌کان ده‌ده‌ن

  • Jani Diylan

مه‌سعود عه‌بدولخالق سه‌رنوسه‌ری ڕۆژنامه‌ی ستانده‌ر

مه‌سعود عه‌بدولخالق سه‌رنوسه‌ری ڕۆژنامه‌ی ستانده‌ر

مه‌سعود عه‌بدولخالق: حکومه‌ت و هه‌ندی پارتی ده‌سه‌ڵاتدار بوارێکی زۆر به‌ سه‌له‌فیه‌کان ده‌ده‌ن

وه‌کو باس ده‌کرێت ژماره‌یه‌کی زۆر له‌ که‌سایه‌تیه‌ ئاێینی و مه‌لاکانی باشوری کوردستان له‌ سه‌نگه‌ردا دانیشتوون و هه‌ر کات شتێکیان به‌ دڵ نه‌بوو ده‌چنه‌ پشت بڵندگۆێ مزگه‌وته‌کان و ده‌ست به‌ هه‌ره‌شه‌کردن ده‌که‌ن.

مه‌سعود عه‌بدولخالق خاوه‌ن ئیمتیازی ده‌زگای راگه‌یاندنی ستانده‌ر له‌ هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌لێت"مامۆستای ئاێینی له‌ کوردستان رۆڵێکی گرنگیان بینیوه‌، که‌ یه‌کم دامه‌زرێنه‌ری بزوتنه‌وه‌ی کوردایه‌تی شێخ عوبیدوڵای شه‌مزینی بوه‌، شێخ سه‌عیدی پیران، شێخ عه‌بدولسه‌لامی بارزانی، قازی، مه‌لا مسته‌فا، ئه‌وانه‌ هه‌موو مامۆستای ئاێینی بوونه‌ دژی داگیرکه‌ران. کاک مه‌سعود هه‌ر وه‌ها ده‌لیت به‌ڵام کێشه‌یه‌کی گه‌ورشیان هه‌یه‌ ره‌هه‌ندێکی عروبی که‌ خۆێ له‌ ناو فیکری ئیسلامی شاردوه‌ته‌وه‌ زاڵه‌ به‌سه‌ر ئه‌هلی سوننه‌ که‌ مامۆستایان زاێینی کوردستان زیاتر ئه‌هلی سوننه‌ن، ئه‌وان کێشه‌یه‌کی وا درووست کردوون‌ که‌ که‌ڵتووری عه‌ره‌بی به‌سه‌ر ئه‌ده‌بیاتی مامۆستایانی ئاێینی زاڵ بێت. کاک مه‌سعود ده‌شڵێت هه‌ندێ مامۆستا هه‌یه‌ که‌ پێیان ده‌ووترێت سه‌له‌فی، ئه‌وانه‌ زۆرتر راسته‌ و خۆ فه‌توا له‌ مه‌لای کوردی و مه‌رجه‌عی کوردی وه‌ر ناگرن، زیاتر له‌ که‌ندا و عه‌ره‌بستانی سعودیه‌وه‌ فه‌رمان وه‌ر ده‌گرن. کاک مه‌سعود هه‌ر وه‌ها ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌کات حکومه‌تی هه‌رێم یان هه‌ندێ پارتی ده‌سه‌ڵاتدار بوارێکی زۆر زیاد له‌ پێویستیان داێته‌ به‌شێک له‌ مامۆستایان که‌ پێیان ده‌ووترێ مامۆستای سه‌له‌فی که‌ دژ به‌ به‌ره‌و پێشه‌وه‌ چوونن، دژ به‌ شارستانیه‌تین، دژ به‌ نوێگه‌رایین و ته‌نانه‌تیش دژ به‌ سه‌ربه‌خۆیی کوردستانن".

XS
SM
MD
LG