کاربه‌ده‌سـتان له وڵاتانی زلهێزی جیهان و ئێران ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه له ڤیه‌نـنا وتووێژ و دانوسـتاندنێـکی گرنگیان ده‌سـتپـێـکرد به مه‌به‌ستی دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری کۆتایی بۆ به‌رنامه ناوکیـیه‌که‌ی ئێران به‌ر له‌وه‌ی به دوا واده دیاریکراو بگه‌ن، که 24 ی ئه‌م مانگی یازده‌یه‌یه.
وتووێژه‌کان به سه‌رۆکایه‌تی کاثرین ئاشتۆن به‌رپـرسی پـێشـووی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی یه‌کێتی ئه‌وروپا به‌ڕێوه‌ده‌چن.
وتووێژه‌کان له سه‌ره‌تادا بۆ نزیکردنه‌وه‌ی هه‌ڵوێسته‌کان له نێوان نوێنه‌رانی پـێـنج وڵاتی ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش له‌گه‌ڵ ئه‌ڵمانیا و ئێران سـازده‌کرێن. هاوکات چاوه‌ڕوان‌ده‌کرێت هه‌موو وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و وڵاتانه بگه‌نه ڤیه‌نـنا بۆ به‌شـداریکردن له وتووێژه‌کاندا، له‌وانه جان کێری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا.
محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران له‌گه‌ڵ گه‌یشـتنی بۆ ڤیه‌نـنا گوتی ده‌شێت له‌سه‌ر به‌رنامه ناوکیـیه‌که به ڕێـکه‌وتنێـکی مێژوویی بگه‌ین، ئه‌گه‌ر بێت و زلهێزه‌کان داواکاری گه‌وره نه‌که‌ن.
له لایه‌کی دیکه‌وه جان کێری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا که ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه له له‌نده‌نی پایته‌ختی به‌ریتانیایه وتووێژی له‌گه‌ڵ فیلیپ هامۆند هاوتا به‌ریتانیـیه‌که‌ی ئه‌نجامداوه. یه‌ک له‌و مه‌سه‌لانه‌ی باسی نێوانیاندا بوو، به‌رنامه ناوکیـیه‌که‌ی ئێران بووه.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا داوا له ئێران ده‌کات بیسه‌لمێنێت به‌رنامه ناوکیـیه‌که‌ی ته‌نها بۆ کاری ئاشـتیخوازانه‌یه.