پـۆلیسی ئیسرائیل ده‌ڵێت ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 2 فه‌ڵه‌سـتینی به ده‌مانچه و ته‌ور و چه‌قۆ هێرشیان کردووه‌ته سه‌ر که‌نیشتێـک له ناوچه‌ی هارنۆف له ئۆرشه‌لیمی ڕۆژئاوا و له ئاکامدا 4 ئیسرائیلی کوژراون و 6 ی دیکه برینداربوون.
پـۆلیس ده‌شڵێت 4 ئیسرائیلیـیه‌که سیانیان ڕه‌گه‌زنامه‌ی ئه‌مه‌ریکیشیان هه‌بووه و چواره‌میان به‌ریتانی.
هێزه‌کانی ئاسایش ده‌سـتبه‌جێ دوو فه‌ڵه‌سـتینیـیه‌که‌یان کوشت و ناویان ئاشکراکردن که دانیشـتووی ئۆرشه‌لیمی ڕۆژهه‌ڵات بوون.
جان کێری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا که ئێستا به سه‌ردانێـک له له‌نده‌نی پایته‌ختی به‌ریتانیایه، به ڕۆژنامه‌وانانی گوت" هێرشه‌که دوره له ڕه‌وشتی مرۆیی، کاتێـک خه‌ڵـکانێـک بچن بۆ خوا په‌رسـتی و که‌سانێـک به ته‌ور پارچه‌پارچه‌یان بکه‌ن، ئه‌وه دڕنده‌یـیه‌کی بێ مانایه."
پاشان گوتی ده‌بێت سه‌رکردایه‌تی فه‌ڵه‌سـتنی ده‌سـتبکات به گرتنه‌به‌ری ڕێوشوێنی پـێویست بۆ ڕێگه‌گرتن له هه‌ر جۆره هاندانێـک بۆ توندوتیژی.
بنیامین نه‌ته‌نیاهو سه‌رۆک وه‌زیری ئیسرائیل له به‌یانـنامه‌یه‌کدا که له لایه‌ن ئۆفیسه‌که‌یه‌وه بڵاوکرایه‌وه، به‌ڵێنی دا کاردانه‌وه‌یه‌کی توندیان هه‌بێت له به‌رامبه‌ر ئه‌وانه‌ی له پشـت هێرشه‌که‌وه بوون. ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کرد ئه‌وه له ئه‌نجامی هاندانی حه‌ماس و مه‌حمود عه‌باسی سه‌رۆکی ده‌سه‌ڵاتی فه‌ڵه‌سـتینی بووه، له‌گه‌ڵ پشـتگوێخستنی کۆمه‌ڵی نێوده‌وڵه‌تی بۆ ئه‌رکه‌کانی سه‌رشانی له‌م باره‌یه‌وه.
سه‌رۆکایه‌تی فه‌ڵه‌سـتینیش به‌یانـنامه‌یه‌کی له‌سه‌ر هێرشه‌که ده‌رکرد و تیایدا گوتی هه‌موو هێرشێـکی سه‌ر خه‌ڵـکی سیڤیل سه‌رزه‌نشت ده‌کات، به‌و هێرشه‌ی ئه‌مڕۆشه‌وه که کرایه سه‌ر یه‌ک له که‌نیشته‌کانی ئۆرشه‌لیمی ڕۆژئاوا.
حه‌ماس و جیهادی ئیسلامی خۆشحاڵی خۆیان به کوشتنکاریـیه‌که ده‌ربڕی و ده‌ڵێن ئه‌وه کاردانه‌وه‌یه‌کی ئاسایی‌یه بۆ هێرشه‌کانی ئیسرائیل له دژی فه‌ڵه‌سـتینیـیه‌کان.