دادگای ئاسایشی ده‌وڵه‌تی ئوردن ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه بڕیاری حوکمی زیندانی بۆ 5 که‌سی ئوردنی ده‌رکرد به تاوانی په‌یوه‌ندیکردن به داعش و پـرۆپاگه‌نده بۆی.
دادگاکه ناوی هه‌ر پـێـنجیانی ئاشـکراکرد و گوتی سزاکانی بۆیان ده‌رچووه له نێوان 3 بۆ 5 سـاڵه.
هه‌روه‌ها یه‌ک له‌و تاوانبارانه 5 مانگی زیاتر حوکم درا له به‌رامبه‌ر سوکایه‌تیکردن به دادوه‌ر له کاتی دانیشتنه‌کانی دادگادا.
هاوکات هه‌مان دادگا ده‌سـتی به دانیشتنه‌کانی خۆی کردووه له‌سه‌ر سکاڵایه‌کی دیکه که له‌سه‌ر که‌سێـک تۆمارکراوه به‌وه‌ی له فه‌یسبوکی خۆی موبایه‌عه‌ی داعش و ئه‌بو به‌کر ئه‌لبه‌غدادی ڕێبه‌ری گروپه‌که‌ی کردووه. چاوه‌ڕوان‌ده‌کرێت دووشه‌ممه‌ی داهاتوو دادگا بڕیاری خۆی له‌سه‌ر ئه‌م سـکاڵایه ده‌ربکات.
سکاڵایه‌کی دیکه‌ش له‌سه‌ر که‌سێـکی دیکه تۆمارکراوه که له مانگی حه‌وتی 2013 وه په‌یوه‌ندی به به‌ره‌ی نوسره کردبوو و له مانگی هه‌شتی سـاڵی 2014 ده‌سـتگیرکرا.
جێی ئاماژه‌یه ئوردن جگه له‌وه‌ی دووچاری گرفتی دابینکردنی کۆمه‌ک و یارمه‌تی بۆ زیاتر له 600 هه‌زار ئاواره‌ی سوری بووه‌ته‌وه، به‌رده‌وام چاودێری سنوور ده‌کات بۆ ڕێـگه‌گرتن له‌و توندڕه‌وانه‌ی هه‌وڵی به‌زاندنی سنووری نێوان ئوردن و سوریا ده‌ده‌ن. هه‌تا ئێستا ده‌یان که‌سی له‌و توندڕه‌وانه ده‌سـتگیرکردووه.