کۆمه‌ڵه‌ی چاودێری مافه‌کانی مرۆڤی سوریا ده‌ڵێت له‌وه‌تای داعش له مانگی شه‌شه‌وه ده‌وڵه‌تی خه‌لافه‌تی ڕاگه‌یاندووه هه‌تا ئێسـتا چه‌کدارانی ئه‌و گروپه 1432 هاوڵاتی سوریـیان کوشتووه له‌و ناوچانه‌ی کۆنترۆڵی کردوون.
ڕامی عه‌بدوڵڕه‌حمان که به‌رپـرسی کۆمه‌ڵه‌که‌یه و تۆڕێـکی گه‌وره‌ی چالاکوان له ناو سوریاوه زانیاریـیان بۆ ڕه‌وانه‌ده‌کات، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه به ئاژانسی ده‌نگ‌وباسی ڕۆیته‌رزی گوت ئه‌و هاوڵاتیـیانه که‌سیان له شه‌ڕدا گیانیان له‌ده‌ست نه‌داوه، به‌ڵـکو به سه‌ربڕین و ڕه‌جمکردن و گولـله‌بارانکردن کوژراون.
گوتیشی هه‌رچه‌نده له نێو کوژراوه‌کان که‌سانی بیانی هه‌ن، به‌ڵام زۆربه‌ی زۆریان سورین. ده‌شڵێت ژماره‌ی سیڤیله سوریـیه‌کان 882 که‌سه، له ناویاندا 2 منداڵ و 5 ژن هه‌یه.
باسی له‌وه‌ش کرد منداڵه‌کان له پارێزگای حه‌له‌ب له دوو شوێنی جیاوازدا گولـله‌باران کراون. یه‌کێـکیان تاوانبارکراوه به گرتنی وێنه‌ی باره‌گایه‌کی داعش و ئه‌وی دیکه‌یان گوایه سووکایه‌تی به پـێـغه‌مبه‌ر کردووه.
ڕامی عه‌بدوڵڕه‌حمان له درێژه‌ی لێدوانه‌که‌ی گوتیشی داعش 483 دیلی سه‌ر به حکومه‌تی ئه‌سه‌دی هه‌ر له‌و ماوه‌یه‌دا کوشتووه له‌گه‌ڵ 63 که‌سی دیکه له گروپه‌کانی دیکه‌ی ئۆپـۆزسیۆن و هێزه کوردیـیه‌کانی سوریا. هه‌روه‌ها 4 ئه‌ندامی گروپه‌که‌ی خۆشی کوشـتووه.