Accessibility links

شێرکۆ میروه‌ێس: هه‌بوونی له‌شکه‌ری ئێرانی له‌ ناوچه‌که‌ی ئێمه‌دا تا ئێستا به‌ هیچ جۆرێک به‌دی نه‌کراوه‌

  • Jani Diylan

Sherko Merwase

Sherko Merwase

شێرکۆ میروه‌ێس: هه‌بوونی له‌شکه‌ری ئێرانی له‌ ناوچه‌که‌ی ئێمه‌دا تا ئێستا به‌ هیچ جۆرێک به‌دی نه‌کراوه‌

زۆر جار له‌ میدیاکاندا ده‌بینین و ده‌بیستین گوایه‌ هێزه‌کانی ئێرانی به‌ جل و به‌رگی سڤیله‌وه‌ له‌ ناو شاری خانه‌قین ده‌سۆرێنه‌وه‌ وه‌ یاخود له‌ شه‌ری دژ به‌ داعش دا له‌ به‌ره‌کانی گه‌رمیان له‌ سه‌عدیه‌ و جه‌له‌ولا ده‌بینرێن.

شێرکۆ میروه‌ێس ئه‌ندامی سه‌رکردایه‌تی یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان و به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی 8 له‌ خانه‌قین، له‌ هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت" له‌ راستیدا شه‌ری دژ به‌ گروپی تیرۆریستی داعش که‌ هه‌ره‌شه‌یه‌که‌ بۆ سه‌ر هه‌موو وڵاتان و بگره‌ وڵاتانی دووره‌ ده‌ست وه‌کو ئه‌مه‌ریکا و ئه‌وروپا، بۆیه‌ ده‌بینیت ئاماده‌بوونیان هه‌یه‌ له‌ به‌رگرتنی ئه‌م هه‌ره‌شه‌یه‌ که‌ هه‌ره‌شه‌یه‌کی گه‌وره‌یه‌ بۆ سه‌ر ژیانی خه‌ڵك، هه‌ره‌شه‌یه‌که‌ بۆ سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندی وڵاتان، هه‌ره‌شه‌یه‌ بۆ سه‌ر ئازادیه‌کان و پێشه‌وه‌ چوونی پرۆسه‌ی دیمۆکراسی له‌ عێراق و ناوچه‌که‌، بۆیه‌ ده‌بینین ئاماده‌بوونیان به‌رز ده‌نرخێنرێت و به‌ چاوی رێزه‌وه‌ سه‌ێر ده‌کرێت. کاک شێرکۆ هه‌ر وه‌ها ده‌لێت ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ به‌راوورد بکه‌ێت بێگومان وڵاتانی ناوچه‌ش، چ ئێران، تورکیا، عه‌ره‌بستانی سعودی وه‌ یاخود کوێتیه‌کان هه‌موو ئه‌مانه‌ بێگومان له‌ نزدیکه‌وه‌ پلانیان هه‌یه‌، به‌رنامه‌یان هه‌یه‌ بۆ به‌رگرتن له‌م هه‌ره‌شه‌یه‌، بۆیه‌ ئه‌و هه‌موو وڵاتانه‌ له‌ رێگای ده‌زگا زانیاری و موخابه‌راتیه‌کانیه‌وه‌ چاودێری کوێ ره‌و‌شه‌که‌ ده‌که‌ن. کاک شێرکۆ ده‌شڵێت ئێرانیه‌کان هه‌ڵوێستیان له‌ میدیاکاندا به‌ ئاشکرا راگه‌یاندوون که‌ دژ به‌م گروپه‌ن، بێ قوسور ئه‌بن له‌ دژایه‌تی کردن و به‌رگرتن له‌ هه‌ره‌شه‌کانی ئه‌م گروپه‌، چ پێویست ئه‌کا ئێرانیه‌کان به‌ شاراوه‌یی بین و له‌ به‌رامبه‌ر ئه‌م گروپه‌ بوه‌ستن، بۆیه‌ ئه‌گه‌ر بیکه‌ن به‌ ئاشکرا ده‌ێکه‌ن، به‌ڵام هه‌بوون وه‌ یاخود ئاماده‌بوونی له‌شکه‌ری ئێرانی له‌ ناوچه‌که‌ی ئێمه‌ تا ئێستا به‌ هیچ جۆرێک به‌ دی نه‌کراوه‌".

XS
SM
MD
LG