یه‌کێتی ئه‌وروپا ده‌ڵێت به ته‌واوی وابه‌سـته‌یه به ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه داعش و ڕێـکخراوه تێرۆرسـتیـیه‌کانی دیکه له سوریا و عێراق، ئه‌مه‌ش له پاش ئه‌وه‌ی ئه‌و گروپه که لایه‌کی سوریای کۆنترۆڵکردووه، ڤیدیۆیه‌کیان بڵاوکرده‌وه و تیایدا پـیته‌ر کاسیگی خێرخوازی ئه‌مه‌ریکایی و کۆمه‌ڵێـک سه‌ربازی سوریـیان سه‌ربڕی.
فێدرێکا مۆگێرینی به‌رپـرسی کاروباری سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی یه‌کێتی ئه‌وروپا و کرستۆس ستالیه‌ندێس کۆمسیاری کۆمه‌کی مرۆیی یه‌کێتی ئه‌وروپا ڕۆژی دووشه‌ممه له به‌یانـنامه‌یه‌کدا ڕایانگه‌یاند سه‌ربڕینی پـیته‌ر کاسیگ و کۆمه‌ڵێـک سه‌ربازی سوریایی نیشـانی ده‌دات داعش سووره له‌سه‌ر به‌رنامه تیرۆرکاریـیه‌که‌ی بۆ پـێشـێـلکردنی ته‌واوی به‌ها مرۆیـیه‌کان و مافه‌کانی مرۆڤ.
پاشان له به‌یانـنامه‌که‌دا هاتووه هه‌موو ئه‌وانه‌ی مافه‌کانی مرۆڤ پـێشـێل ده‌که‌ن ده‌بێت سزا بدرێن و یه‌کێـتی ئه‌وروپا هیچ هه‌وڵێـک له‌و پـێناوه‌دا له‌ده‌ست نادات.
له ئێسـتادا ژماره‌یه‌ک له وڵاتانی یه‌کێتی ئه‌وروپا، له‌وانه به‌ریتانیا، فه‌ڕه‌نسا، دانیمارک، هۆڵه‌ندا، به‌لجیکا به‌شـداری له هێرشه ئاسـمانیـیه‌کانی دژی داعش له عێراقدا ده‌که‌ن، به‌ڵام هیچ کامیان هێشـتا به‌شداریـیان له هێرشه ئاسـمانیـیه‌کانی ناو سوریا نه‌کردووه.