Accessibility links

حکومه‌تی کۆلۆمبیا وتو وێژه‌کانی ئاشتی له‌گه‌ڵ سه‌رهه‌ڵداوه‌کاندا راگرت

Revolutionary Armed Forces of Colombia (FARC) members wait to escort Colombian civilian helicopter pilots Juan Carlos Alvarez and Alejandro de Jesus Ocampo in Puerto Rico, Cauca Province July 29, 2012. Alvarez and Ocampo were taken as hostages on July 10

سه‌رۆکی کۆڵۆمبی خوان مانوێل سانتۆس Juan Manuel Santos وتو وێژه‌کانی ئاشتی له‌گه‌ڵ هه‌ره‌ گه‌وره‌ترین گروپی سه‌رهه‌ڵداوه‌کانی وڵاته‌که‌دا راگرتووه‌ پاش رفاندنی ژنراڵێک و دوو که‌سی تر له‌ رۆژی یه‌كشه‌ممه‌.

ژنراڵ رۆبن ئه‌لزاته‌ پاش گه‌یشتنی به‌ که‌شتیه‌کی بچووک بۆ دیتنی پرۆژه‌یه‌کی ووزه‌ی سڤیل له‌ رۆژئاوای کۆڵۆمبیادا ده‌ست به‌سه‌ر گیرابوو.

کاربه‌ده‌ستێکی تری له‌شکه‌ری و پارێزه‌رێک هه‌ر وه‌ها رفێندراوون. سه‌ربازێک که‌ که‌شتیوانه‌که‌ بوه‌ توانیوه‌ را بکات و کاربه‌ده‌ستان ئاگادار بکاته‌وه‌.

ژنراڵه‌که‌ وا پێده‌چێت پێشیلی له‌ پرۆتوکۆڵه‌کانی کردبێت به‌ سه‌ردانی ئه‌و ناوچه‌ وه‌کو که‌سێکی سڤیل و به‌ بێ پاسه‌وان.

وتو وێژکه‌رانی حکومه‌تی کۆڵومبی بریار بوو له‌ هه‌ڤانا پاێته‌ختی کۆبا له‌گه‌ڵ هێزه‌ له‌شکه‌ریه‌ شۆڕشگیره‌کانی کۆڵومبیادا FARC کۆببنه‌وه‌، به‌ڵام سانتۆس چه‌ند کاتژمێرێک پاش رفاندنه‌که‌، سه‌ردانه‌که‌ی هه‌ڵوه‌شانده‌وه‌.

XS
SM
MD
LG