Accessibility links

به‌هادین ئه‌حمه‌د: ئه‌مریکا نوێنه‌رانی خۆیان بۆ کوردستان ناردوه‌ و گرنگیه‌کی ته‌واویان به‌ناوچه‌که‌داوه‌.

  • Wrya Kalle

Bahadin Ahmad

Bahadin Ahmad

شاندێکی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان به‌مه‌به‌ستی گفتووگۆکردن و یه‌کتربینین له‌نزیکه‌وه‌ سه‌ردانی وڵاته‌یه‌کگرتوه‌کانی ئه‌مریکا ده‌کات.

هۆکاری ئه‌م سه‌ردانه ‌و مه‌به‌ست لێی‌جیه‌؟، ته‌وه‌ره‌ی گفتووگۆی به‌هادین ئه‌حمه‌ده‌ لێپرسراوی په‌یوه‌ندیه‌کانی قه‌زای سلێمانی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان بۆ ده‌نگی ئه‌مریکا.

به‌هادین ئه‌حمه‌د ده‌ڵێت: حکومه‌تی عێراق نه‌یتوانی حکومه‌تێکی په‌رله‌مانی له‌کاتی خۆیدا دروستکات، بوونی ئه‌مریکاش له‌ناوچه‌که‌ به‌هۆی ئه‌و دۆخه‌ سه‌ربازیه‌ی له‌ناوچه‌که‌دا هایه‌ ئه‌م په‌یوه‌ندیه‌ی نیوان ئه‌مریکاو کوردستانی له‌م کاته‌دا دروست کردوه‌.

ده‌شڵێت: زۆرگرنگه‌ ئه‌م سه‌ردانانه‌ی‌ حکومه‌تی هه‌رێم به‌فه‌رمی بکرێت و له‌شێوه‌ی برۆتۆکۆلدا له‌نێوان هه‌ردولادا به‌نوسراو هه‌بێت، به‌هۆی ئه‌وه‌ی نازانرێت مانه‌وه‌ی ڕێکخراوی داعش له‌ناوچه‌کدا تاچه‌ند ده‌بێت.

XS
SM
MD
LG