ڕێبه‌ری داعش فه‌رمانی به گروپه‌که‌ی داوه ده‌سـتبکه‌ن به ده‌رکردنی دراوی خۆیان که له ئاڵتون و زیو و مس دورسـتبکرێت و ناوی فلس و دیناری ئیسلامی لێ‌بنێن.
ماڵپه‌ڕێـکی سه‌ر به داعش پـێـنجشه‌ممه ئه‌م هه‌واڵه‌ی بڵاوکرده‌وه و گوتی ئه‌بو به‌کر ئه‌لبه‌غدادی فه‌رمانی به ده‌ست‌وپـێوه‌نده‌که‌ی کردووه دراوی کانزایی دروسـتبکه‌ن تاوه‌کو به گوته‌ی خۆی سیسته‌می دراوی مۆدێلی سته‌مکاری ڕۆژئاوایی بگۆڕن.
به‌پـێی ماڵپه‌ڕه‌که ئه‌نجومه‌نی شورای گروپه‌که ڕه‌زامه‌ندی له‌سه‌ر فه‌رمانه‌که‌ی به‌غدادی ده‌ربڕیوه و ڕێنمایـیه‌کانیان ڕه‌وانه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی خۆیان کردووه تاوه‌کو جێبه‌جێ بکات و بۆ خه‌ڵکی ڕوون بکاته‌وه چۆن به‌کاری بهێنن.
له‌گه‌ڵ هه‌واڵه‌که چه‌ند وێنه‌یه‌کیان بڵاوکردووه‌ته‌وه که ده‌ڵێن دراوه‌کان به‌و شێوه‌یه ده‌بن.
شـیکه‌ره‌وان پـێـیان وایه ئه‌مه ته‌نها هه‌وڵێـکی پـڕۆپاگه‌نده‌ی داعش بێت بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ها نیشـانی بدات به‌هێز ماوه‌ته‌وه له‌و ده‌مه‌ی دووچاری چه‌ندان شـکستی سه‌ربازی بووه‌ته‌وه، له‌وانه له‌ده‌سـتدانی شارۆچکه‌ی سـتراتیجی بێجی.