سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا براک ئۆباما ده‌ڵێت ده‌سه‌ڵاتدارانی میانمار چاکسازی ته‌واویان له وڵاته‌که‌یان ئه‌نجام نه‌داوه، وه داواده‌کات ده‌نگی هه‌موو خه‌ڵـکی ئه‌و وڵاته له پـرۆسه‌ی سیاسی‌دا بیستراو بـبێت تاوه‌کو میانمار به‌ره‌و دیموکراسیـیه‌کی ته‌واو بڕوات.
به‌ڕێز ئۆباما ئه‌مڕۆ هه‌ینی له یانگۆنی پایته‌خت ئه‌مه‌ی ڕاگه‌یاند پاش ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ خانم ئونگ سان سوکی کی ڕێبه‌ری ئۆپـۆزسیۆن کۆبووه‌وه له‌و ماڵه‌ی که بۆ چه‌ندان ساڵ له ژێر حوکمڕانی له‌شـکری تیایدا ده‌سـتبه‌سه‌ربوو. سه‌رۆک ئۆباما گوتیشی ئه‌م تێڕوانینه‌ی خۆی ڕۆژێـک پـێشـتر به ثێن سێن سه‌رۆکی میانماری گوتووه.
خانم ئونگ سان سوکی کی که وه‌کو سه‌رۆک ئۆباما براوه‌ی خه‌ڵاتی نو‌بڵ بۆ ئاشـتی‌یه، ڕێـگه‌ی پـێنادرێت له هه‌ڵبژاردنه‌کانی داهاتووی سه‌رۆکایه‌تی وڵاته‌که‌ی به‌شـداری بکات، به‌و پـێـیه‌ی دوو منداڵی له که‌سێـکی بیانی بووه.
سه‌رۆک ئۆباما له‌م باره‌یه‌وه گوتی " من له‌و به‌نده تێ‌ناگه‌م که ڕێـگه له که‌سێـک ده‌گرێت به‌هۆی منداڵه‌کانی بـبێت به سه‌رۆک. ئه‌مه لای من هیچ مانایه‌کی تێدا نیـیه."
خانم ئونگ سان سوکی کی لای خۆیه‌وه گوتی " له ڕووی دیموکراسیـیه‌وه ڕاست نیـیه جیاوازی به‌رامبه‌ر که‌سێـکی دیاریکراو بکرێت."
زۆرێـک پـێـیان وایه ئه‌م به‌نده‌ی له نێو یاسای هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆکایه‌تی له میانمار دانراوه به مه‌به‌سـته تاوه‌کو ڕێگه له به‌شـداریکردنی ئونگ سان سوکی کی بگیرێت خۆی بۆ ئه‌م پـۆسته کاندید بکات.