Accessibility links

ئه‌بوبه‌کر هه‌ڵه‌دنی: که‌سێک بازرگانی له‌گه‌ڵ داعشدا بکات له‌ داهاتوشدا ئاماده‌یه‌ خاک و وڵات و شه‌ره‌فی هاوڵاتیانیش هه‌ڕاج بکات

  • Balen Salih

ئه‌بوبه‌کر هه‌ڵه‌دنی

ئه‌بوبه‌کر هه‌ڵه‌دنی

دۆسێی بازرگانی کردنی نایاسایی نه‌وت له‌گه‌ڵ تێرۆریستانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامیدا یه‌کێکه‌ له‌و بابه‌تانه‌ی حکومه‌ت و په‌رله‌مانی هه‌رێمیشی هێناوه‌ته‌ سه‌ر هێڵ بۆ چاره‌سه‌رکردنی و بنه‌بڕکردنی ئه‌م دیارده‌یه‌ و هه‌روه‌هاش داگایی کردنی ئه‌وانه‌ی ئه‌م کاره‌یان کردووه‌.

ئه‌بوبه‌کر هه‌ڵه‌دنی، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردستانی عێراق له‌ فراکسیۆنی یه‌کگرتووی ئیسلامی کوردستان ده‌ڵێت ئه‌م دۆسێیه‌ هه‌م هه‌ستیار و هه‌میش ترسناکه‌ و به‌ خیانه‌تێکی نیشتیمانیش ناودێری ده‌کات و ده‌شڵێت ئه‌وانه‌ی ئه‌و جۆره‌ بازرگانیه‌ ده‌که‌ن هیچیان که‌متر نییه‌ له‌ گه‌وره‌ تێرۆریستێکی وه‌ک ئه‌بوبه‌کر به‌غدادی.

به‌ڕێز هه‌ڵه‌دنی ده‌ڵێت ئه‌وانه‌ی ئه‌و بازرگانیه‌ نایاساییه ‌ده‌که‌ن و هه‌ست به‌ به‌رپرسیارێتی نیشتیمانی ناکه‌ن و ده‌شڵێت ده‌رفه‌تێکیان بۆ ڕه‌خساوه‌ به‌هۆی نه‌بوونی چاودێری و نه‌بوونی لێپرسینه‌وه‌ و نه‌بوونی سه‌روه‌ری یاسا له‌ هه‌رێمدا.

ئه‌بوبه‌کر هه‌ڵه‌دنی ئاماژه‌ش به‌وه‌ ده‌کات وه‌ک هه‌نگاونان به‌ره‌و چاره‌سه‌رکردنی ئه‌م دۆسێیه‌ پێویسته‌ به‌ شێوه‌یه‌کی ڕژد لێی بڕوانرێت و وه‌ک دۆسێیه‌کی نیشتیمانی لێی بڕوانرێت و ده‌شڵێت هه‌موو ئه‌وانه‌ی له‌م کاره‌ قێزه‌ونه‌ تێوه‌گلاون گروپی مافیایی گه‌وره‌ن و که‌سانی خاوه‌ن ده‌سه‌ڵاتن، بۆیه‌ وه‌ک ئه‌م ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌ی هه‌رێم ده‌ڵێت "پێویسته‌ هه‌موومان کۆک بین له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌م دۆسێیه‌ خیانه‌تێکی نیشتیمانیه‌ و درز و که‌لێنی نێوان خه‌ڵک و ده‌سه‌ڵات زیاتر ده‌کات".

به‌ڵێن ساڵح وتووێژی له‌گه‌ڵ ئه‌بوبه‌کر هه‌ڵه‌دنی ئه‌ندامی په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردستانی عێراق له‌ فراکسیۆنی یه‌کگرتووی ئیسلامی کوردستان کردووه‌.

زانیاری زیاتر له‌ ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه‌:


XS
SM
MD
LG