حکومه‌تی هه‌رێمی کوردسـتانی عێراق ڕایگه‌یاند که‌وا له‌گه‌ڵ به‌غدا هه‌نگاوی یه‌که‌میان ناوه به ئاڕاسته‌ی گه‌یشتن به ڕێـکه‌وتنێـکی گشـتگیر و یه‌کسان بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کانی نێوانیان.
به‌پـێی ڕێـکه‌وتنه‌که ده‌بێت حکومه‌تی ناوه‌ندی عێراق 500 ملیۆن دۆلار بداته حکومه‌تی هه‌رێم و له به‌رامبه‌ردا حکومه‌تی هه‌رێم 150 ملیۆن به‌رمیل نه‌وتی خاو بۆ حکومه‌تی ناوه‌ند به‌رهه‌م بهێنێت.
به‌ڵێن سـاڵح له به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا له‌گه‌ڵ عومه‌ر فه‌رهادی په‌یامنێری به‌شی کوردی له هه‌ولێر ڕاسته‌وخۆ له به‌رنامه‌کانی ڕادیۆ باسیان له ڕێـکه‌وتنه‌که کرد.