Accessibility links

شاندێـکی نووسه‌رانی کورد سه‌ردانی هێزه‌کانی یه‌په‌گه‌ و پـێشـمه‌رگه‌ له‌ ته‌ل کۆچه‌ر و ڕه‌بیعه‌ ده‌که‌ن


شاندێـکی یه‌کێتی نووسه‌رانی کوردی سوریا ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ سه‌ردانی هێزه‌کانی یه‌په‌گه‌ و یه‌په‌ژه‌ و پـێشـمه‌رگه‌یان کرد له‌ به‌ره‌کانی شه‌ڕ له‌ ته‌ل کۆچه‌ری دیوی سوریا و ڕه‌بیعه‌ی دیوی عێراق.

شانده‌که‌ که‌ له‌ لایه‌ن دلاوه‌ر زه‌نگی سه‌رۆکی یه‌کێتیـیه‌که‌ سه‌رۆکایه‌تی ده‌کرا له‌ هه‌ردوولای ده‌روازه‌ سنووریـیه‌که‌ پـێشـوازیـیه‌کی گه‌رمیان لێـکرا.

به‌ڕێز زه‌نگی وتارێـکی له‌ میانه‌ی سه‌ردانه‌که‌ی پـێشـکه‌شکرد و تیایدا گوتی ئه‌و به‌رگریـیه‌ی یه‌په‌گه‌ و یه‌په‌ژه‌ و پـێشـمه‌رگه‌ ده‌یکه‌ن شه‌ڕی مان و نه‌مانه‌ بۆ پاراسـتنی مافه‌کانی مرۆڤه‌، بۆ پاراسـتنی مافه‌کانی میلـله‌تی کورده‌، ئه‌مه‌ش جێی شانازی و سه‌ربه‌رزیـیـه‌.

لای خۆیه‌وه‌ ئادار قامیشلو فه‌رمانده‌ی هێزه‌کانی یه‌په‌ژه‌ له‌ ته‌ل کۆچه‌ر پـێشـوازی له‌ شانده‌که‌ کرد و سه‌ردانه‌که‌ی به‌رزنرخاندن.

درێژه‌ی ڕاپـۆرته‌که‌ی زانا عومه‌ر په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا له‌ قامیشلو له‌م فایله‌ ده‌نگیـیه‌دایه‌.

XS
SM
MD
LG