کۆمه‌ڵێـک له گه‌نجانی ڕه‌گه‌زپه‌رستی تورک له ئسته‌نبوڵ په‌لاماری 3 سه‌ربازی هێزی ده‌ریایی ئه‌مه‌ریکایان دا و به زۆر کیسی نایلۆنیان کرد به‌سه‌ری یه‌کێـکیاندا.
به‌پـێی ڤیدیۆیه‌ک که له‌سه‌ر یوتیوپ بڵاوکراوه‌ته‌وه سه‌ره‌تا یه‌ک له گه‌نجه تورکه‌کان پـێـیان ده‌ڵێت ئێوه ڕاتانگه‌یاند ئه‌ندامی له‌شکری ئه‌مه‌ریکان، ئینجا بۆیه ئێمه وه‌کو پـیاوکوژ ده‌تانناسین، ده‌مانه‌وێت له وڵاته‌که‌مان بڕۆنه ده‌رێ. پاشان ده‌که‌ونه شت تێـگرتنیان و په‌لاماریان ده‌ده‌ن له کاتێـکدا چه‌ند گه‌نجێـکیان ئاڵای تورکیا و وێنه‌ی که‌مال ئه‌تاتورکی دامه‌زرینه‌ی کۆماری تورکیایان به‌رزکردبووه‌وه. دواتر 3 له گه‌نجه تورکه‌کان کیسی نایلۆن ده‌رده‌که‌ن و هه‌وڵ ده‌ده‌ن به هاوکاری ئه‌وانه‌ی دیکه به زۆر له‌سه‌ری سێ سه‌ربازه‌که‌ی بکه‌ن، به‌ڵام ته‌نها ده‌توانن له سه‌ری یه‌کێـکیانی بنێن. پاشان سه‌ربازه‌کان هه‌ڵدێن و گه‌نجه‌کان به دوایاندا ڕاده‌که‌ن و هاوار ده‌که‌ن Yankee go home"" واته ئه‌ی ئه‌مه‌ریکایی بڕۆ بۆ وڵاتی خۆت.
پـێده‌چێت هێرشه‌که پـێشـتر به‌رنامه‌ی بۆ داڕێژرابێت به‌و پـێـیه‌ی بۆیاخیان ئاماده‌کردبوو له‌گه‌ڵ سێ کیسی نایلۆندا.
پاش ئه‌م ڕووداوه که‌شتی هێزی ده‌ریایی ئه‌مه‌ریکا USS Ross که له به‌نده‌ری ئسته‌نبوڵ له‌نگه‌ری گرتووه، بڕیاری دا دابه‌زینی سه‌ربازه‌کانی بۆ ناو شاری ئسته‌نبوڵ ڕابگرێت.
ئاژانسی ده‌نگ‌وباسی دۆگانی تورکیا ده‌ڵێت هێزه‌کانی پـۆلیس 12 که‌سیان له‌و گه‌نجانه ده‌سـتگیرکردووه.
باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریکا له ئه‌نکه‌ره و هه‌روه‌ها وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریکا به توندی هێرشه‌که‌یان سه‌رزه‌نشتکرد.
جێی ئاماژه‌یه له کاتی ڕووداوه‌که که‌س نه‌هات ڕێگری له گه‌نجه‌کان بکات.